سەیران عوسمان هاوسەرگیری كرد

سەیران عوسمان هاوسەرگیری كرد

خانمە گۆرانیبێژی كورد (سەیران عوسمان) هاوسەرگیری كردو چەند وێنەیەكی لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی لە سۆشیال میدیا بڵاوكردەوە .

(سەیران عوسمان) لەگەڵ سەهەند وەیسی كە دەكاتە كوڕی هونەرمەند(عەزیز وەیسی) هاوسەرگیری كردو ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕییەوە, بەم بۆنەیەوە سەیران لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی كاتی گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری بڵاوكردەوە, هەروەها لەسەر یەكێك لە وێنەكان سەیران نووسیویەتی: ئاشقی كەسایەتی ئەوم..كاتێ هەمووان سەیری ئەو ئەكەن..ئەویش تەنها سەیری من ئەكا .

سەیران عوسمان هاوسەرگیری كرد
سەیران عوسمان هاوسەرگیری كرد
سەیران عوسمان هاوسەرگیری كرد
Top