جیهانێکی نوێ بدۆزەرەوە لەگەڵ هەردوو مۆبایلی گالاکسی نەوەی پێنجەم 3Z Fold و Z Flip3

جیهانێکی نوێ بدۆزەرەوە لەگەڵ هەردوو مۆبایلی گالاکسی نەوەی پێنجەم 3Z Fold و Z Flip3


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ سەردەمی نوێ لە داهێنانەکانی ئامێرە چەماوەکان لەگەڵ هەردوو مۆبایلی نوێی گالاکسی : Z Fold3 5G و Z Flip3 5G دەستپێکرد. نەوەی سێیەمی ئەم ئامێرە نایابانە ئەو پێشکەوتنە سەرەکیانە لەخۆ دەگرێت کە بەکارهێنەرانی سامسۆنگ داوایان کردووە، کە پەیوەستە بە توانای چەمانەوە، وە پلەی بەرزیان لە خۆڕاگری لەگەڵ بەخشینی ئەزموونێکی باشتری بەکارهێنەران بە بەراوورد بە نەوەکانی پێشووتر.
لە 3Z Fold هێزی ڕاستەقینە بۆ توانای کارکردنی هەمەجۆر لە ئاستێکی بەرزی بێوێنەدا دەدۆزنەوە. ئامێرەکە شاشەیەکی "ئینفینیتی فلێكس" Infinity Flex ی (٧.٦) ئینجی هەیە کە بە پێنوسی S Pen دەوڵەمەند کراوە. بەکارهێنەران دەتوانن Z Flip3 هەڵبژێرن وەک ئامێرێکی نموونەیی و شاشەیەک لە ڕووی پشتەوەی کە دەچەمێتەوە بۆ بەکارهێنانی خێرا دروستکراوە لە کاتی جووڵە و ڕۆیشتندا.
دکتۆر تی ئێم ڕۆ، سەرۆک و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند:"لەگەڵ ناساندنی گالاکسی 3Z Fold و Z Flip3، سامسۆنگ دووبارە توانا لە مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکان پێناسە دەکاتەوە، چونکە توانای زیاتر نەرمی و هەمەجۆری دەدات بە بەکارهێنەران. ئێمە شانازی بە بنیاتنانی میراتی نوێگەری خۆمانەوە دەکەین لەگەڵ ئەم دوو ئامێرە کە تەکنەلۆژیایەک دابین دەکات کە ڕێگای نوێ بۆ بەکارهێنەران دەکاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە هەموو ساتەکانی ژیانیان ببینن، هەروەها تا لە ڕێگەی سیستەمێکی کاری کراوە و نوێکەرەوەوە چێژیان لێ وەربگرین".
پیشەسازیەکی پێشکەوتوو کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دروستکراوە
بۆ یەکەمجارە لە جیهانی مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکان ئەم مۆبایلانە لەگەڵ بەرگری لە دژی ئاو (IPX8) دروستکراون، بۆیە بەکارهێنەران نیگەران نابن کاتێک بارودۆخ ناچاریان دەکەن لە ژێر باراندا بڕۆن. هەروەها هەردوو ئامێرەکە بە مادەی Armor Aluminum دروست کراوە، کە مادەیەکی نوێیە و بەهێزترین ئەلەمنیۆمە کە لە ئامێری هۆشمەندی گالاکسیدا بەکارهێندرابێت، لەگەڵ بەهێزترین جۆری شووشە (Corning® Gorilla® Glass Victus™) بۆ پاراستنیان، هەروەها ئەو چینێکی تەنکی پارێزەری نوێ لەخۆ دەگرێت کە لە ماددەی pet ی لاستیکی دروست کراوە، لەگەڵ شاشەیەکی بەهێزتر و خۆڕاگرتر بە ڕێژەی 80٪ بەراورد بە ئامێرەکانی پێشوو.
تایبەتمەندی Hideaway Hinge بۆ یەکەمجار لە گالاکسی Z پێشکەش کرا، کە ڕێگە بە ئامێرەکە دەدات لە شوێنی خۆیان جێگیربێت کاتێک بە هەر گۆشەیەک بەکار دەهێنرێت، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێخواز لەگەڵ دۆخی چەمانەوە Flex Mode. و تەکنەلۆژیای Sweeper، بۆ دڵنیابوون لەوەی تۆز و خۆڵ و گەردیلەکانی تر پێینەگەن، تا پارێزگاری لە خۆڕاگری ئامێرەکان بکەن. دوو ئامێرەکە بەرگەی ٢٠٠ هەزار جار چەمانەوە دەگرن.
مۆبایلی گالاکسی 3Z Fold نەوەی پێنجەم: زۆرترین بەرهەم و خۆشی بینین
بەکارهێنانی Z Fold3، جیهانێک لە ئەزموونە سەرکێشیەکان دەدۆزیتەوە شاشەکە بە ڕێژەی٢٩% گەشاوەترە بووە بە بەکارهێنانی ووزەی کەمتر. دەتوانیت بە ئاسانی بۆ سەرەوە و خوارەوە بیجوڵێنیتەوە بە خێرایی ١٢٠ هێرتز بۆ هەردوو شاشەی سەرەکی و شاشەی داپۆشەرەکەی.
سامسۆنگ بۆ یەکەمجار تەکنەلۆژیای زنجیرەی Note بۆ ئامێری 3 Z Fold پێشکەش بکات، بۆ Z Fold3، بە هەبوونی پێنووسی ئێس S Pen . لەکاتی خوێندنەوەی ئیمەیڵەکانیان لەسەر شاشەی گەورەی سەرەکی ئامێری Z Fold3.
تایبەتمەندی پەنجەرەی فرە-چالاک Multi-Active کە نوێکراوەتەوە لە Z Fold3، دانانی پلانی نانی ئێوارە بە نووسین ئاسانترە لە کاتی پشکنینی کارەکانی ڕۆژەکەت، هەموو ئەمانە لەسەر شاشەی گەورەی مۆبایلەکە دەکرێت. بە هۆی زیادکردنی تایبەتمەندی "تێکەڵکردنی بەرنامەکان"App Pairی باشکراو. ئامێرەکە بە سێ ڕەنگ بەردەست دەبێت: ئەوانیش ڕەش و سەوز و زیوییە. مۆبایلی گالاکسی Z Flip3 نەوەی پێنجەم: هاوسەنگی تەواو لە نێوان شێوە و ئەرک و چێژی بەردەوام.
بەکارهێنەران دەتوانن خشتەی کارەکانیان سەیر بکەن و باری کەشوهەوا بزانن و چاودێری ژمارەی هەنگاوەکانی ڕۆژانەیان بکەن بە بەکارهێنانی ڕووکاری بەکارهێنەر لەسەر شاشەی نوێی دیوی داپۆشەرەکەی، یان ڕێکخستنی وێنەی پشتەوەی شاشەکە بۆ گونجاندنی لەگەڵ کاتژمێری گالاکسی 4Watch یان کاتژمێری گالاکسی Watch4 Classic. لەگەڵ تایبەتمەندی Samsung Pay ڕاستەوخۆ لە شاشەی پێشەوەیدا بەکارهێنەران دەتوانن زۆر بە ئاسانی پارەدانەکانیان لە هەموو شوێنێک ئەنجام بدەن.
بەکارهێنەران دەتوانن بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێشانەتر وێنەی سێڵفی بگرن بەبێ ئەوەی دەستیان بەکاربهێنن بە بەکارهێنانی دۆخی چەماوە . " وێنەگرتنی خێرا"ی باشترکراو Quick Shot، بە دوو گرتە لە دوگمەی هەڵکردنی ئامێری Z Flip3.
تاقیکردنەوە باشترکراوی چەمانەوە، ئاسۆی نوێ دەکاتەوە
بەکارهێنەران لەگەڵ زنجیرەی Galaxy Z دەتوانن دەستیان بگات بە بەرنامەی زیاتر کە سوودی تەواو لە شاشەی مۆبایلە نووشتاوەکان وەرگرن. هاوکات سامسۆنگ هاوبەشییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی وەک گووگڵ و مایکرۆسۆفت و ئەوانی تر فراوانتر دەکات، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران چێژی زیاتر لە بەرنامەکانیان ببینن.
بیستۆکی گالاکسی 2 Buds: بیستۆکێک بە دەنگی نایاب و گونجاو و ئاسوودە بۆ هەموو کەسێک
بیستۆکی گالاکسی 2 Budsهاتە ناو زنجیرەی گالاکسی Z، بە شێوە نەرم و ئاسوودەکەی کە دروستکراوە کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بە درێژایی ڕۆژ لە گوێی بکەن، هەروەها لەگەڵ دابینکردنی کواڵیتی دەنگی نایاب کە یارمەتیان دەدات تێکەڵی هەموو ساتێک بن وەک بەشێک لە سیستەمی گالاکسی، Galaxy Buds2 بە هاوەڵێکی نموونەیی بۆ مۆبایلی هۆشمەندی گالاکسی و تابلێت و تەنانەت کاتژمێرە هۆشمەندەکان دادەنرێت.
بەکارهێنەر دەتوانێت لە نێوان چوار ڕەنگی سەردەمیانە هەڵبژێرێت: ئەوانیش خۆڵەمێشی ڕەشباو، سپی، زەیتوونی و ئەرخەوانی، هاوشان لەگەڵ حەزی کەسی و پێکەوە لەگەڵ ڕەنگی ئێکسسواراتەکان کە لەلایەن لایەنی سێیەمەوە دروست دەکرێن.

Top