چەند رێنماییەك پێش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا

چەند رێنماییەك پێش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا

 

بەگشتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید سەلامەتە بۆ كەسانی گەنج و تەندروست، بەڵام كەسانی 45 ساڵ و بەرسەرەوە و ئەوانەی كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، وەكو نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، یان نەخۆشیی گورچیلە، ئەوا پێویستە بە ئاگاداری و بڕیاری دكتۆر ڤاكسین وەربگرن. ئەوانەی كە هەستەوەریی زانراویان بەرانبەر بە زۆربەی دەرمانەكان هەیە، ئەوا پێویستە كە پێش وەرگرتنی ڤاكسین ئاگاداری دكتۆر بكەنەوە. رێنماییەكانی دیكەی پێش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید بریتین لە: نووستنێكی دروست شەوی پێش وەرگرتنی ڤاكسین، خواردنی ژەمە خۆراكێكی تەندروست و بڕێكی باشی ئاو، دووركەوتنەوە لە وەرگرتنی هەر دەرمانێكی دژەئازار و ستیرۆیدەكان Steroids، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە نەخۆشانی شەكرە و، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن لە تووشبووانی پەستانی خوێن، ئاشنابوون بە نیشانە لابەلاكان كە لەوانەیە لە ماوەی 24-48 كاتژمێری پاش وەرگرتنی ڤاكسین سەرهەڵبدەن، كە بەگشتی بریتین لە: ئازار و ئاوسان لە شوێنی لێدانی دەرزی، سەرئێشە، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی جەستە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هەندێك جاریش لەرزوتا Chills.

Top