ڕیکلامى خستنەڕووی نوێترین مۆبایلەکانی گالاکسی لە یوتیوب زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری تێپەڕاند

ڕیکلامى خستنەڕووی نوێترین مۆبایلەکانی گالاکسی لە یوتیوب زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری تێپەڕاند

کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس"وەک بەشێک لەچالاکییەکانی لەژێر هاشتاگی #UnfoldChallenge و #SAMSUNGUNPACKED بۆ بانگەشەی ڕووداوە گریماناییە چاوەڕوانکراوەکەی کە لەم مانگەدا دەکرێت بۆ خستنەڕووی نوێترین مۆبایلەکانی گالاکسی، توانی سەرنجی جیهان بۆ خۆی ڕابکێشێت و پێشبینی و جۆش و خرۆش زیاتر بکات کاتێک ڤیدیۆی ڕیکلامی تایبەتی خۆی بۆ بۆنەی داهاتووی لەڕێگەی کەناڵی یوتیوبی فەرمیی خۆی پەخشی کرد لە ڕێگەی ئەم لینكه‌وه‌: Galaxy Unpacked August 2021: Official Trailer | Samsung - YouTube؛ زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری لە ماوەیەکی پێوانەیی كه‌ كه‌متر له‌ 10 ڕۆژدا تۆمار کرد.

لە ڤیدیۆکەدا بە ناونیشانی "ئایا "باشە" بەسە؟"(Is “good” good enough?) سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای لە مۆبایلدا بۆ دەیان ساڵ پیشاندا، وەک جەختێک لەسەر ئەوەی کە گۆڕانکاری زۆر جار بۆ باشتر بێت، هەر کە باشترینت دەستکەوت ناتوانیت بۆ کەمتر وازی لێبهێنیت.
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڤیدیۆکە و لە چەندین چالاکی تری تایبەت بە ڕووداوەکە و بە زنجیرەی مۆبایلەکانی گالاکسی بەکارهێنەرانی لە سەرتاسەری جیهاندا کردۆتە ئامانج بۆ بیرکردنەوە لەسەر ئەوەی کە تا چەند لە تواناى مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئێستایان ڕازین, وهه‌روه‌ها پاڵدانى سنوورى پێشبینیه‌كانیان ئاڕاسته‌ى ئه‌و نوێكارییه‌ كه‌ زنجیره‌ نوێ مۆبایله‌كان له‌ خۆده‌گرێت، و بە ئاڕاستەی داهێنانەکانیان کە لە بۆنەکەدا ڕایاندەگەیەنێت بە درووشمی "ئامادەبن بۆ فراوانکردنی جیهانتان".

کۆمپانیاکە بانگهێشتی کڕیار و کەسانی ئارەزوومەند دەکات تا بەشێک بن لەڕووداوەکە، کە کاتژمێر 5ی ئێوارە بەکاتی عێراق لە ڕۆژی چوارشەممە 11 ی ئابی 2021 پەخش دەکرێت، تا بینەری بن لە لەڕێگەی کەناڵی یوتیوبەکەی خۆی لەم لینكه‌وه‌ www.youtube.com/samsung

Top