سه‌رده‌مى نكۆڵى كردن له ئاڵای كوردستان به‌سه‌رچووه
ده‌یان ساڵه نكۆڵى له ماف و شوناس و ڕه‌سه‌نایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت كه دوور له ویستى خۆى و هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان وله پێناو به‌رژوه‌ندى زڵهێزان و ئه‌و چوار وڵاته‌ى كه به زۆر خاك و گه‌لى كوردیان به سه‌ر دابهشكردوون ، هۆكار بوونه بۆ شه‌ڕ وماڵوێرانى بۆ ماوه‌یی كه هیچ سوودێكى نه‌بووه و نا‌بێـت تا ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌و مافهرهوایانه بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕیته‌وه كه ئه‌ویش كورد وكوردستانه .
له ماوه‌ى سه‌د ساڵى رابردوو، به‌رده‌وام نكۆڵى له بوونى كورد وشوناس و مێژوو و ئاڵاكه‌ى كراوه ، هه‌ر چه‌نده داگیركه‌ران و دوژمنان هه‌وڵى نكۆڵى كردنیان داوه، له نێو ناوچه‌یه‌كدا كه پره له قه‌یران و مڵمڵانێى زۆر قوڵ و بێ كۆتایی و به‌ركه‌وتنى توند ، به‌ڵام گه‌لى كورد به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و تێكۆشانى چه‌كدارى و سیاسى و دیپلۆماسیی له پێناو به‌ده‌سهێنان و چه‌سپاندنى مافه‌ره‌واكانى .
به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى یاسایی و ده‌ستوورى كه له ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى رابردوو، بوونى خۆى به شێوه‌یه‌كى سهركهوتننانه چ له سه‌ر ئاستى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌یی به باشى له رووى ئیداره‌دان و سیاسیی و مامه‌ڵه‌كردنه‌وه سه‌ڵماندووه ، وایكردووه كه ئه‌مڕۆ به خوڵیاوه و حه‌زه‌وه و پێیان خۆش یان ناخۆش ئهمڕى واقیعى كورد وكوردستان و حكومڕانییهكهى قبوول بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌تایبه‌ت وڵاتانى داگیركه‌رى كوردستان كه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن ، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له نێو ئه‌و وڵاتانه‌ش گه‌لى كورد خاوه‌ن مافه به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ مافه زه‌وتكراوه‌كانى نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وت ده‌كرێن .
دانان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان به سیاسه‌تكردن بێت یانیش به ئهمڕى واقیع ، ئه‌مرۆ یا سبه‌ى هه‌ر ده‌بێت ددانى پێدابنرێت ، چونكه مێژوویی ئه‌و راستییه‌ى سه‌ڵماند كه نكۆڵى كردن له مافه‌ره‌واكانى كورد و كوردستان بێجگه له شه‌ڕ وماڵوێرانى بۆ هه‌مووان و زیانى گه‌وره‌ى ماددى و گیانى هیچ ده‌ستكه‌وتى تر لێ نه‌كه‌وته‌وه .
هه‌ر وڵاتێكى داگیركه‌رى كوردستان ، كاتێك ئاڵاى كوردستان له پێشوازیكردن و بۆنه و سه‌ردانه فه‌رمییه‌كان داده‌نێت ، ئه‌وا تێگه‌یشتن و باوه‌ر بوونێتى به‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ى كه له رابردوو ، تووشى ببوون و ئێستا ده‌بێت ڕاستى بكه‌نه‌وه، چونكه ناكرێت تا سه‌ڕ نكۆڵى له نه‌ته‌وه‌یه‌كى زیاتر له 50 ملیۆنى و ئینجا ئێستاى كیانى هه‌رێمى كوردستان كه كیانێكى یاسایی و ده‌ستوورییه و خاوه‌ن ئالا و سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌تیی له به‌رێوه‌بردن بكرێت ، له هه‌مان كاتیش‌دا ، رازیبوونه به‌و دیموكراسییه‌ت و ئه‌و رهوایدانهى كه گه‌لى كورد به ئاڵا و حكومڕانى خۆى داوه . به تایبه‌ت بۆ هه‌رێمێكی ده‌ستوورى وه‌كو كوردستان، له‌سه‌ره‌تایی ئه‌زمون كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی وداكۆكی كردن لهمافهرهواكانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی و گرنگه بۆسه‌رجه‌م ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئارامی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی.
به‌تایبه‌ت ، هه‌وڵه دیپلۆماسى و سیاسییه‌كانى سه‌ركردایه‌تیی سیاسى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر ئاستى ، ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ زیاتر چه‌سپاندنى ئه‌و مافهرهوایانه ، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوویی و له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتوبهرى 2017 رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى له گه‌مه سیاسی و دیپلوماسیهكاندا سه‌ركرده‌یه‌كی تا بڵێی سه‌ركه‌وتوو و لێهاتووه، وه خاوه‌نی پێگه‌و سه‌نگێكی سیاسی و دیپلوماسی به‌رزه له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی، بۆیه هه‌موو لایه‌ك به پهروشهوه داوه‌تی ده‌كه‌ن وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش پێشوازی لێ ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆیه، به‌های له ناوچه‌كه زۆره، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كاریزمایی سه‌رۆكى هه‌رێم وایكردووه له‌م پرسه گرنگانه نهیرهكانیش به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم سیاسه‌تی نه‌رمى به كاردێنێ له ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیی به‌تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆ زۆرێك له وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهانه جیاواز له ناوچهكهكانى دیكه‌ى عێراق خوازیارى په‌یوه‌ندى سیاسى، دیپلۆماسى و ئابوورین له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و دیپلۆماسیی و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕیته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و ڕاستییه‌كه‌ى كه سه‌رده‌مى نكۆڵی‌كردن له ماف و ئاڵایی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌سه‌رچووه ..