جیهان چاوەڕێی سەردەمی نوێی داهێنانەکانی مۆبایلی هۆشمەند دەکات

جیهان چاوەڕێی سەردەمی نوێی داهێنانەکانی مۆبایلی هۆشمەند دەکات

دکتۆر تی ئێم ڕۆ
بەڕێوەبەری بەشی کارەکانی ئامێرە مۆبایلەکان – کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان
بەغدا - کوردستان - عێراق، XX ی ئابی 2021: سامسۆنگ لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، بۆنەیەکی ڕێکخست کە تیایدا گەشەسەندنی زیاتری ئاشکرا کرد. و ستراتیژی خۆی لەگەڵ چەندین کەسدا کە بکرێت هاوبەشی پێکرد، بەتایبەتی لەو کاتەدا کە زۆر پێویستیان پێیبوو بۆ زانینی زیاترلەسەر تەکنەلۆژیای مۆبایل کە یارمەتی بەهێزکردنیان دەدات. و دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک، جیهانمان بە هێواشی دێتەوەخۆی،هەر چەند بە بەردەوامی، ئامادەکاری بۆ دووبارە کردنەوە لە زۆر بواردا دەکات، بە تایبەتی کە هەموومان بە تامەزرۆین بۆ ئازادی و چێژ وەرگرتن لە توانای ئەم جیهانە نوێیە، بەهۆی نوێترین پەرەسەندنە تەکنەلۆژییەکان کە دەرکەوتن بۆ گەورەکردنی جیهانمان وەک لەوەی لە پێشوودا هەبوو.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، تێبینیمان کردووە کە تەکنەلۆژیای نوێ بەردەوام بووە لە دووبارە شێوەکردنەوەی شێوازی ژیانمان. و بەهۆی هاوکاریکردنمان لەگەڵ هاوبەشەکانی متمانەپێکراومان لە پیشەسازیەکەدا، ڕێگەی پێداین کە ڕابەڕایەتی ئەزموونی نەرم و هێواش بکەین کە یارمەتیداین بۆ دابینکردنی تایبەتمەندی و هەمەجۆری زیاتر لە سەرکەوتنەکانمان بەسەر ڕابردوودا. لەگەڵ چوونە ناو ئەم سەردەمە نوێیەی گۆڕانکاری خێرادا، لەو باوەڕەداین کە دامەزراوە کراوەکان تاکە ڕێگەیە بۆ خێراکردنی داهێنان و دەستەبەرکردنی ئازادی زیاتر بۆ خەڵک، بۆ یارمەتیدانیان لە دروستکردنی ئەزموونی خۆیان کە لەگەڵ شێوازی ژیانی خۆیاندا بگونجێت.
ئێمە لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە تەواوی ئامادەین و بۆ ئاشکراکردنی تەکنەلۆژیای مۆبایلەکان کە لە دیدگایەکی قووڵ و ئامانجی دیاریکراوەوە دەست پێدەکات بۆ ئەوەی بگەینە جیهانێکی باشتر. لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا نوێترین و گەورەترین زنجیرەی مۆبایلی گالاکسی زێد Galaxy Z ڕادەگەیەنین، لە هەنگاوێکی گرنگدا بە ئاراستەی دووبارە ڕێکخستنەوەی جۆری مۆبایلە هۆشمەندەکان و یارمەتیدان بۆ دووبارە وێنەکردنەوەی ئەزموونەکانت.
ژیانێکی کراوەتر لەگەڵ گالاکسی #SAMSUNGUNPACKED

گومانی تێدا نییە کە ئەمڕۆ جیهان پێویستی بە تەکنەلۆژیای نەرمترە، چونکە بوار دەدەن بە خەڵک بۆ گەڕان. بۆیە ئێمە لە سامسۆنگ خەڵک دەخەینە ناودڵمان لە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەین، بە بەردەوامی گوێت لێدەگرین، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی هەر ئامێر و ئەزموونێکی نوێ کە پەرەی پێدەدەین داهێنانەکانی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە سوود بە بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت. ئێمە بەدوای دەوڵەمەندکردنی ژیانی هەمووانداین نەک تەنیا ژیانی کۆمەڵێکی دیاریکراو لە خەڵک. لە کامێرای نایابەوە و ئەزموونی بینینێکی زیندوو و تا پاتری درێژخایەن و ئاسایشی بەهێزی ئامێرەکانمان، وە بیرمان هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەڕاستی بۆ تۆ گرنگە.
کاتێک ئێمە ڕێگا تازەکان دەدۆزینەوە بۆ بەهێزکردنت و ئاسانکاری بۆ ژیانی ڕۆژانەت، زۆر جار سەرکێشی دەکەین بۆ ناوچە نوێکان کە پێشتر هیچ کەسێک نەیدۆزیوەتەوە. بەهۆی بۆ ئەم هەوڵانە دواجار توانیومانە گەشە بە جۆرێکی تەواو نوێ بدەین لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئامێرەکانی" گالاکسی نوشتاوە" Galaxy Foldهەوڵەکانمان هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵکو بەردەوام بووین لەپێشخستنی جۆرەکەدا بەپەرەپێدانی نەوەی دووەم لە ئامێرە نوشتاوەکان، لەوانە گالاکسی زێد فۆڵد 2 "Galaxy Z Fold2" و گالاکسی زێد فلیپ " Galaxy Z Flip" ، هاوکات لەگەڵ ئاشکراکردنی تایبەتمەندی زیاتری شاشەکە کە ئێستا ناسراوە لاتان و زۆر خواستان لەسەریەتی. من پێم خۆشە بڵێم نەوەی سێیەمی ئامێرە نوشتاوەکان توانای نوێ و سەرسوڕهێنەر دەکاتەوە نەک تەنیا بۆ توانایان لە بەڕێوەبردنی چەندین ئەرکدا بەڵکو بۆ دەوڵەمەندکردنی پتەویان تا گونجاوبن بۆ کەسانی زیاتر لە سەرتاسەری جیهاندا.
سامسۆنگ هاوبەشیکاری زیاتر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
ئەم ڕەوتە لەم کاتەدا گرنگە چونکە جیهان بەرەو ئاسۆییەکی نوێی پەیوەندی کردن دەگوازێتەوە کە پێویستی بە سیستەمی کراوە و ئەزموونی باوەڕپێکراوی مۆبایل هەیە. لە سامسۆنگ، ئێمە هیچ یەکێک لە سەرچاوە کراوە و پارێزراوەکان بەدەرناکەین. ولە ڕاستیدا ئێمە پەیوەندی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ سەرکردەکانی پیشەسازی باوەڕپێکراو، وەک گووگڵ و مایکرۆسۆفت، هەر بۆیە لە تواناماندایە کە گەشە بە تەکنەلۆژیای مۆبایل بدەین، بە شێوەیەکی سەلامەت و باشکراو و بیانگەیەنینە بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان لە کاتی گەشەسەندنی خێرا و بە هێزدا. ئێمە بەردەوام لەگەڵ هاوبەشەکانی سەرەکی خۆمان کار دەکەین بۆ گەیشتن بە چارەسەرە ئاسایشە پێشکەوتووەکان کە ئامێرو داتاکەت پارێزراو بێت لە هەموو کات و لەگەڵ هەموو بەکارهێنانێکدا. ئەم تەکنەلۆژیایە دڵنیامان دەکاتەوە لە بەخشینی هێزی زیاتر بە تۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەپڵیکەیشنەکانت، داتا و شتە تایبەتەکانت، تا بتوانیت ئەزموونی خۆت ڕێکبخەیت، و هەست بە دڵنیابوون بکەیت و چێژ لە ئارامی هزریی وەربگریت.
دەتوانین پێکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار بکەین لە بنیاتنانی ئەزموونی مۆبایل بۆ ئەوەی ژیانتان ئاسانتر و باشتر بێت. ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی سەکۆیەکی یەکگرتووی نوێ بۆ ئەو ئامێرانەی کە پەیوەست دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، کە هاوشان لەگەڵ گووگڵ دا دروست کراوە. جگە لە ئەپڵیکەیشنە بەناوبانگەکانی گالاکسی،کە پێشوازی زۆری لێدەکرێت وەک Samsung Health و SmartThings،و زۆر ئەپڵیکەیشنی ترکە لە فرۆشگای نوێی Google Play دادەنرێت. جگە لە هەموو ئەوانەی باسکرا، ئێمە پەرەمان بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI Watch کە بە تەواوی لەگەڵ ئامێرەکانی تری گالاکسی یەکدەکەوێت، بۆ دڵنیابوون لە پەیوەندییەکی بەردەوام لە نێوان کاتژمێرەکانی گالاکسی و مۆبایلە هۆشمەندەکانی گالاکسی.
هەروەها لەگەڵ گوگڵ کار دەکەین بۆ دەوڵەمەندکردنی سیستەمی ئامێری نوشتاو و پاڵپشتی کردنی بە ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزاریە بەناوبانگەکان. بەڵام بۆ نەوەی سێیەمی

گالاکسی زێد Galaxy Z ، ئێمە بەرنامەی هاوبەشی زیاترمان دروست کردووە کە زۆرترین سوود لەم ئامێرە فرەکارانە دەبەخشیت. مەبەستمان لە باشترکردنی پەیوەندی ڤیدیۆییە بێ ئەوەی پێویست بکات دوو دەست بەکاربهێنیت لەگەڵ Google Duo، و سەیریکردنی کلیپی ڤیدیۆی لە یوتوب، و فرەکار لە Microsoft Teams دا بکەین، بۆیە سیستەمی ئامێری نوشتاوەکانمان مەودایەکی فراوانی ئەزموونی نەرم و باشتر دەستەبەر دەکات.

بەشێکی نوێ لە داهێنانەکانی مۆبایلی هۆشمەندی دەردەکەوێت
گالاکسی زێد فۆڵد Galaxy Z Foldی داهاتوو باشترینی مۆبایلە هۆشمەندەکان و تابلێتەکان پێشکەش دەکات و ڕێگای تەواو نوێ پێشکەش دەکات بۆ کارکردن و پەیوەندی کردن و داهێنان. وە ئامێری زێد فلیپ Z Flipی داهاتوو شێوازێکی وردتر پێشکەش دەکات و بە کەرەستەیەکی بەهێزترەوە دێت. بە تەواوی لەو باوەڕەدام کە ئەم ئامێرانە لە گەڵ پێویستی تەکنەلۆژیای مۆبایلی فرەکار هاوشانە کە پێویستمانە لە کاتێ جووڵەماندا.
ئێمە بەرەو ئاسۆیی نوێ دەڕۆین و جیهانێکی نوێی ئەزموونی سەرنجڕاکێش بۆ خەڵکی زیاتر دەکەینەوە. هیوادارم لەگەڵمان بەشداربن لە کاتی ڕاگەیاندنی خێزانی گالاکسی زێد Galaxy Zی داهاتوو، لە میانەی ئەم ڕووداوەدا سەرسووڕمانەکانی ئامێرە نوشتاوەکانمان پێتان دەناسێنین، لەوانە یەکەم پێنووسی Pen S کە تایبەت بۆ ئەم جۆرە مۆبایلانە دیزاینکراوە. لەبری ئەوەی ئەم جارەیان گالاکسی نۆت Galaxy Noteی نوێ ڕابگەیەنین، ئێمە کاردەکەین بۆ فراوانکردنی تایبەتمەندیەکانی کە زۆر خواستی لەسەرە، بۆ ئەوەی ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی زیاتر لەخۆ بگرێت. و لەم ماوەیە، بانگێشتان دەکەین بۆ ئەوەی چاوتان لەم ڕووداوە بێت، کە لە 11 ی ئابی 2021 دا ساز دەکرێت، تا بزانین چی ئاشکرا دەبێت.

Top