گوارەی بچووك و نەخشدار هەڵبژێرە

گوارەی بچووك و نەخشدار هەڵبژێرە

كەرەستە و ئێكسسوارەكانی جوانكاری لە ماددە و كانزای گرانبەها دروست دەكرێن، نەخشەكانیش لە چەندین شێوەی جۆراوجۆرن، بەڵام ئەمجارەیان یەكێك لە ئێكسسوارەكان لە ماددەیەكی دیكەی سووك لە كێش و سادە لە جوانیدا دروست كراوە. ئێستا زۆربەی مۆدەكانی ئێكسسوارەكان لە دار دروست دەكرێن، وێڕای ئەوەی كاری دروستكردن و نەخش كێشان لەسەر ئێكسسواری دار قورسە، بەڵام لە جوانیدا ناسكە و لە نەخش و دیكۆریشدا سەنگینە، یەكێك لەو مۆدە باوانەی ئێكسسوارەكانی وەرزی هاوینە گوارەی نەخشدار و لە دار دروستكراوە، تا هاوشێوەی كەرەستەكانی دیكەی سرووشتی، لە گوێچكەی خانمانەوە بێت. وەك پسپۆران دەڵێن : ئێكسسواری دار، یان گوارەی دار، سووكە لەسەر گوێچكە و ئازاری پێستی ژێر و دەورەبەری گوێ نادات، هەروەها نەخشی سەر دار هەمیشە لە نەخشی ماددەكانی دیكە جوانتر و ڕازاوەترە، جگە لەوەی لە جوانیدا ناسكە و دەتوانیت هەر شێوەیەكت مەبەست بێت، لەسەر گوارە دارەكە بینەخشێنیت.

Top