رۆبۆتی پاككەرەوەی سامسۆنگ

رۆبۆتی پاككەرەوەی سامسۆنگ

هەروەك چاوەڕوانی دەكرا سامسۆنگ لە پێشانگای ساڵانەی CESدا یەكێك بوو لە بەشداربووە چالاكەكانی ئەم پێشانگا تەكنەلۆژییە.

لەم پێشانگایەدا سامسۆنگ رۆبۆتێكی خستەڕوو، كە كاری ماڵین و پاككردنەوە دەكات. گەسكە زیرەكەكە، یا بڵێین رۆبۆتەكە بەناوی JetBot 90 AI+ ناسراوە.

رۆبۆتە پاككەرەوەكە بە ئاپێكەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ، بەكارهێنەر دەتوانێ بە ویستی خۆی شوێنەكان پاك بكاتەوە و یان كاتێكی دیاریكراوی بۆ دابنێت. یان وای لێبكات كە لە بەشێك لە ماڵەوە كاری پاككردنەوە نەكات.

گەسكە زیرەكەكە كەلوپەلەكان لێكجیا دەكاتەوە. دەزانێت چ شتێك كەلوپەلە و چ شتێك زبڵە. پاش ئەوەی زبڵەكەی كۆ كردەوە، خۆی ئۆتۆماتیكی لە سەلەی زبڵی دەخات.

Top