"سامسۆنگ گالاکسی ئێس21 ئەڵترا5G
"سامسۆنگ گالاکسی ئێس21 ئەڵترا5G خەڵاتی باشترین مۆبایلی هۆشمەندی وەردەگرێت لە ئاستی خەڵاتە جیهانیەکان بۆئامێرەکانی مۆبایل
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لەم دواییانەدا بەخشینی خەڵاتی باشترین مۆبایل بە"سامسۆنگ گالاکسی ئێس21 ئەڵترا5G" ڕاگەیاندلە میانەی خەڵاتە جیهانیەکان بۆ ئامێرەکانی مۆبایل. سامسۆنگ ئەم شانازیەی لە کۆنفرانسی ئامێرەکانی مۆبایلی جیهانی 2021 پێبەخشرا، کە ئەم بۆنەیە ساڵانە بەڕێوە دەچێت بۆبەرز نرخاندنی ئامێر و بەرنامە و خزمەتگوزاریەکان کە بەشداری دەکەن لە بەرەوپێشبردنی داهێنان لەم کەرتەدا لە ئاستی جیهاندا .
سامسۆنگ گالاکسی ئێس21 ئەڵترا5G: باشترین مۆبایلی هۆشمەند
لە ڕێوڕەسمى دابەشکردنی خەڵاتەکان کە لە 30 ی حوزەیراندا ڕێکخرا، ئەم مۆبایلە نازناوى"باشترین مۆبایلی هۆشمەند"ی پێبەخشرا، کە سیستەمى کامێرای پرۆفیشناڵ و شاشەێیكى هۆشمەندی گەشی تێدایە، وایکردبژاردەی پەسەند بێت بۆ بەکارهێنەران کە دەیانەوێت وێنەی زۆر باش بە وردەکاری ڕوون بگرن. هەروەهایەکەم مۆبایلە لە زنجیرەی ئێسS بۆ پاڵپشتی کردنی پێنووسی(S)، بۆبەدیهێنانی ئاستێکی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرە تایبەتەکان.. جگە لەو تایبەتمەندییانە،لە میانەی دیزاینی تەنک و کەشخەدێن، ئەم ئامێرەنوێنهرایهتى باشترینئەندازیاریی سامسۆنگ.
کۆمیتەی ناوبژیوانان ڕایانگەیاند: "باشترین مۆبایلی هۆشمەندی ئەندرۆیدە کە تا ئێستا لە لایەن سامسۆنگەوە دروست کراوە،کە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندیدا دێت، لەوانەشاشەی ئەمۆلید"AMOLED"ناوازەو باشترین جۆری کامێرا و چەندینی تر. ئەم مۆبایلەلە ئاستی چاوەڕوانی بەکارهێنەرانە،هەربۆیە خەڵاتی باشترین مۆبایلی هۆشمەندلە ساڵی 2021 دا بەدەستهێنا".
هەروەها"سامسۆنگ گالاکسی ئێس 20 ئێف ئی" لە پاڵاوتنەکانی کۆتایی ئەم پۆلێنەدا بوو، بۆبەرز نرخاندنی ئەو تایبەتمەندیانەی بەکارهێنەران پەسەندیان کردووە لە زنجیرەی"گالاکسی ئێس 20"، لەوانە کامێرای نایاب کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات و شاشەی"إنفينيتي – یانInfinity-O" بەلەرەلەری 120 هێرتز.
ستیفانی چۆی جێگری سەرۆکی باڵا و بەڕێوەبەری بازاڕکردن لە یەکەیکارەکانی ئامێرەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانڕایگەیاند: "ئێمە زۆر شانازی بەو ڕێزگرتنه دەکەین کە لە پۆلێنێکی پێشبڕکێکاری لەم جۆرەدا لە خەڵاتەکانی مۆبایلی جیهانی ئەمساڵ بەدەستمانهێناوە. سامسۆنگ مێژووییەکی درێژی هەیە لەپێشەنگیدا هێنان، و ئێمە هەمیشە هەوڵ دەدەین بۆ پێشکەشکردنی ئەو ئامێرانەی کە لە ئێستا و داهاتوودا لەجێی پێویستیی بەکارهێنەرانمانن. لەگەڵ بەردەوامی گەشەو فراوانبوونی پێداویستی هەمەجۆر و دینامیکی بەکارهێنەران، ئێمە پابەندین بە پێشرەوی کردنی گەشتی پەرەپێدانی ئەو ئامێرانەی کە لە سەرتاسەری جیهاندابەکارهێنەران خۆشیاندەوێت".
جۆن هۆفمان بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جی ئێس ئێم ئەیGSMA -سنووردار،ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە هەموو براوەکان و کاندیدەکانی خەڵاتی جیهانی مۆبایلی ساڵی 2021 دەکەین کە ئێمە ڕێکی دەخەین، چونکە سەرکەوتوو بوون لە بەرجەستەکردنی بابەتی بۆنەی ئەمساڵی " کاریگەری پەیوەندی. و بەو بارودۆخە دژوارەی کە لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوودا هەموومان ڕووبەڕووی بووینەوە، ئێستا گرنگە پێکەوە کار بکەین بۆچاوديرەکردنی نوێگەریی سەرسوڕهێنەرو کارا، کە2 بنەمای گرنگن بۆ ئەم پیشەسازیەی ئێمە،جگە لە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر جیهانی دەوروبەرمان"