گۆپڕۆ كامێرایەكی نوێ بەرهەم دێنێ
![گۆپڕۆ كامێرایەكی نوێ بەرهەم دێنێ](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20210725095912_original_41.webp )
گۆپرۆ لە بواری بەرهەمهێنانی كامێرای ئەكشن و جوڵەداردا جێ پەنجەی دیارە. كامێراكانی بچووك و كارایی زۆر و هەرزان بایین.
لەم ماوەیەدا نوێترین كامێرای خۆی بەناوی hero8black بەرهەمهێنا. كامێرایەك كە بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لە وەرزش و دیمەنە جوڵەدارەكان گونجاوە و ئاوێنەیەكی دیجیتالی لەسەرە.
كامێراكە ماژولارە واتە هەر كام لە پارچەكانی بە جیان و پاشان بەكارهێنەر خۆی دەباڵێكیان دەخاتەوە. كامێرای ناوبراو لە رواڵەتدا زۆر وەك كامێرای ڤێرژنی پێش خۆی دەچێت، بەڵام لە تواناییدا وا نییە. كامێراكە دژە تەڕبوونە و بە زەختی ئاو هەتا قوڵایی 10 مەتر تێكناچێت و و بۆ وێنەگرتنی لە ژێر ئاویش دەبێت. فیلم هەڵگرتنەوەی بە كوالیتی K4ە و و خێراییەكەی 60 فرێم لەچركەیەكدایە. وێنەكان بە كوالیتی 12 میگاپیكسل دەگرێت. تایبەتمەندییەكی هەیە كە لە كەمتر لە دوو چركەدا 90 فیلم هەڵدەگرێتەوە. لەم كامێرایەدا دەكرێت مایكی زیادی و هەروەها شاشە و فلاشی زیادیش دابندرێت.
شاشەكەی 1.9 ئینجە و دەسووڕێت و بۆ ئەوانەی ڤیدیۆبلاگ دەگرن زۆر گونجاوە.