هەم نۆتی بووك و هەم كۆنسۆلی یاری

هەم نۆتی بووك و هەم كۆنسۆلی یاری

لەسەر كۆمپیوتەر و لاپتۆپ یاری ئەلكترۆنی دەكرێت، مۆبایلەكانیش هەر ئەو كارە دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئامێری تایبەت بە یاری وەك پلەی ستەیشن و ئیكس بۆكس و ئامێری دیكە هەن، بەڵام كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ هەر خەریكی ئامێری نوێترین. لینۆڤۆ ئامێرێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە هەم نوتی بوكە و هەم ئامێری یاری، ئامێرەكە بە lavie mini ناسراوە.

ئامێرەكە شاشەكەی 8 ئینجی هەیە و لە مۆبایلێك گەورەترە. كوالیتیەكی بەرزی هەیە لە نیشانداندا. نەوەی یازدەی ئینتەلی لەسەرە. رامەكەی 16 گیگابایتە، هارد یا میمۆرییەكەی لە جۆری SSD و 256 گیگابایتە. شوێنی دانانی كێبڵی USB.3 هەیە.

لە هەردوو لای نوتی بوكەكە دەسكی گەیمی بۆ دادەندرێ دروست وەك ئامێری نیتندۆی لێدێ، بەڵام بەو جیاوازییەی كە یاری كۆمپیوتەریشی پێدەكرێت. دەكرێت لەگەڵ مۆبایلە هۆشمەندەكانیش پەیوەند بدرێ.

Top