كۆمپانیایەك ئاو بەرهەم دەهێنێت

كۆمپانیایەك ئاو بەرهەم دەهێنێت

بەشێكی زۆری فیلمەكانی هۆڵیوود كە باس لە داهاتوو دەكەن دەبێتە فیلمێكی ئاكشن لە نێو ووشكانییەكدا كە هیچ سەوزاییەكی لێ نییە و هەموو شەڕیانە لەسەر ئاو بۆ ئەوەی بتوانن لە ژیاندا بمێننەوە .

بەڵام ئەوەی كە ئێستا زاناكان و تەكنەلۆجیا پێیگەیشتوون, ڕێگایەكی نوێ و تەواو جیاوازە بۆ گەیشتن بە ئاوێكی خاوێن كە بۆ خواردنەوە دەگونجێت ئەمەش دوور لە لێدانی بیر و درووستكردنی بەنداو .

لە ناوچە بیابانییەكانی دوبەی ساڵانە تەنها نزیكەی بۆ 25 ڕۆژ باران دەبارێت, بەڵام سەرەڕای بەرزی پلەی گەرماو كەم ئاوییەكەی هێشتا بەشێكی ئەم ناوچەیە ژیانی تێدایەو خەڵكی پێویستیان بە ئاوهەیە, بەم هۆیەوە كۆمپانیای(Source) توانی لە ڕێی بیرۆكەیەكی نوێوە 1,5 ملیۆن لتر ئاو لە ساڵێكدا بەرهەم بهێنێت, ئەم پڕۆژەیە بە پشت بەستن بە تیشكی خۆر و هەوا دامەزراوە .

ئەم پڕۆژەیە كە "كێڵگەی ئاوی" پێ دەگوترێت هاوشێوەی كێڵگەی ووزەی خۆری درووستكراوە كە تایبەتە بە دابینكردنی كارەبا, بەڵام جیاوازییەكەیان ئەوەندەیە كە لەم پڕۆژەیە ئاو بەرهەم دێت نەك كارەبا, كێڵگەكە بریتییە لە چەند بۆكسێك كە هەموویان بە ووزەی خۆر كار دەكەن و لە ناو هەر بۆكسێك پانكەیەك هەیە كە بە درێژایی ڕۆژ هەوا ڕادەكێشێتە ناو بۆكسەكەوە, كە بەمەش هەواكە بەر جۆرە فلتەرێكی دەكەوێت و هەڵم و شێی ناو هەواكە وەكو دڵۆپە ئاو جیا دەكرێنەوە, كە دەكرێ بڵێین كارگەی پاڵاوتنی هەوایە بۆ بەدەستهێنانی ئاو .

لە جیهاندا دەیان كۆمپانیا هەن كە بەم ڕێگایە ئاو بەرهەم دەهێنن, بەڵام (Source) كە لە 48 وڵاتی جیهان ئەم پڕۆژەیەی بونیاد ناوە, توانی ساڵی 2017 ناوچەی دوبەی هەڵدەبژێرێت و گەورەترین كێڵگەی ئاوی دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی ئەم هاوكارییە پێشكەش بكات, هەروەها ئامانجی سەرەكی ئەم كۆمپانیایە پاڵپشتی و هاوكاریكردنی مۆتێل و قوتابخانەو نەخۆشخانەكانە ئەمەش جگە لە چەند شوێنێكی نیشتەجێبوون .

ئاسۆ كاكەیی

كۆمپانیایەك ئاو بەرهەم دەهێنێت
Top