هه‌ڵسه‌نگاندن وبه‌راوردكاریـیه‌ك: له‌دووه‌مین ساڵیادی كابینه‌ی9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.......
له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ونیوێك،خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی،به‌هه‌رپێنج به‌شه‌كه‌ی كوردستان،سێ حكومه‌ت:دووله‌باشور-یه‌كیان له‌رۆژهه‌لات،دووئۆتۆنۆمی:یه‌كیان له‌كوردستانی سور-یه‌كیان له‌باشور،وه‌ده‌ست هاتووه،كه‌واته‌ئه‌م قه‌واره‌یه‌یی ئێستای باشوریش -حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌ری ره‌نج،سمبولی شانازی،چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی،شوناسی مه‌ده‌نی وشارستانی خه‌ڵكی كوردستانه،دان پێدانانێكی نێوده‌وله‌تی هه‌یه(ئه‌گه‌رله‌چوارچێوه‌ی ئێراقیش بێت)،له‌ماوه‌ی 30ی ساڵی رابردوو،له‌باشوری كوردستان،سه‌رباری قه‌یران وگه‌مارۆوفشاری نێوده‌وله‌تی وهه‌رێمایه‌تی وناوه‌خۆ،توانیویه‌تی به‌رده‌وام بێت،له‌پێنجه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان،له‌رۆژێكی وه‌كوئه‌مرۆ:سه‌رۆك وجێگرو18وه‌زیرو3وه‌زیری هه‌رێم،متمانه‌یان له‌په‌رله‌مان وه‌رگرت،له‌ئه‌رك وكاروهه‌نگاوه‌كانی،ته‌واوكاری كاره‌كانی كابینه‌كانی پێشووه،به‌به‌راووردبه‌ئه‌زمون قه‌واره‌كانی پێشتری مێژوی رزگاریخوازی،زۆرترین ته‌مه‌ن و،رۆڵی له‌سه‌رئاستی نێوده‌وله‌تی هه‌یه،به‌به‌راوردبه‌حكومه‌تی ئێستای ئێراق،باشترین پرۆسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری تێپه‌راندووه،سه‌رباری كێشه‌كانی:ده‌ستی ده‌ره‌كی-كه‌م ئه‌زمونی هه‌ندێ لایه‌ن-قه‌یرانه‌گشتی وسه‌رتاسه‌رییه‌كان-كێشه‌كاتی و لاوه‌كیه‌كان،توانیویه‌تی:
1-ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌پارێزراوی بهێلێته‌وه...
2-رۆڵی خۆی له‌ناوه‌نده‌نێوده‌وله‌تی وهه‌رێمایه‌تیه‌كان بسه‌لمێنێ..
3-به‌رژه‌وه‌ندی وپه‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌سه‌رئاستی جیهان دروست بكات...
4-چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت بۆهه‌مووكوردوبه‌شه‌كانی كوردستان...
5-په‌رژینێكی به‌هێزبێت بۆپارێزگاری له‌كوردله‌نێوئه‌وهه‌موناسه‌قامگیرییه...
سه‌رباری هه‌بوونی گه‌نده‌لی،له‌پرۆسه‌ی رایكردن،مانایی ئه‌وه‌نیه‌حكومه‌تێكی خراپه!؟،هه‌مووگه‌لانی دونیابه‌م قۆناغه‌تێپه‌ریوون،به‌لام زوویان دره‌نگ،تاده‌بێته‌جێ ی ره‌زامه‌ندی خه‌لك تێپه‌راندنی چه‌ندقۆناغێكی پێویسته،پێگه‌وپایه‌كانی خۆی بچه‌سپێنێ،بۆیه‌ده‌كرێ به‌وچه‌ندخاڵه‌ی خواره‌وه،رۆڵی كابینه‌ی نۆییه‌م،وه‌ك درێژه‌پێده‌ری كابینه‌كانی تربخه‌یه‌نه‌ڕوو:
1-كاركردن له‌سه‌ربنه‌ماكاروهه‌نگاوه‌كان به‌نه‌خشه‌رێ.....
2-چاكسازی له‌هه‌مووكه‌رت وسێكته‌ره‌جیاوازه‌كان.....
3-سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌بۆبه‌خۆداچونه‌وه‌خۆرێكخستنی زیاتر...
4-دانه‌بران له‌كارله‌كاتی قه‌یرانه‌كان،به‌كارهێنانی رێگه‌ی ئۆنلاین....
5-تێكه‌لاوی وبه‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی زیاترله‌لایه‌نی سیاسیی وته‌كنیكی له‌گه‌ل به‌غدا....
6-به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی یاسایی له‌نێوان حكومه‌ت وپه‌رله‌مان...
7-به‌رده‌وامی وگه‌شه‌پێدان به‌پرۆژه‌ستراتیجی ولاوه‌كیه‌كان....
8-كاركردن له‌سه‌رژێرخان وسه‌رخانی ئابوری هه‌رێم....
9-بوونی هه‌لوێستی سیاسیی ومرۆیی له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێ....
10-كاركردن به‌تیم دوورله‌هه‌لوێستی سیاسی....
11-په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌نده‌یه‌نێوده‌وله‌تیه‌كان،له‌رێ ی قونسولی وكۆروكۆبونه‌وه‌نێوده‌وله‌تیه‌كان.....
12-به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی ئاسایش وئارامی...
13-پارێزگاری ورێزگرتن له‌به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ئاین و نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كان.....
14-هاوبه‌شی زۆربه‌ی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌به‌رێوه‌بردن...
15-به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وله‌تیه‌كان له‌رێ ی كه‌رتی تایبه‌ت....
سه‌رباری بیربۆچونی جیاواز،له‌هه‌بونی گرفته‌لاوه‌كیه‌كان،رۆلی حكومه‌تی هه‌رێم زۆرباشتروگرنگتروپێویستره،له‌حكومه‌ته‌پرئاژاوه‌كانی ده‌وروبه‌ر،(به‌شێك له‌خزمه‌تگوزاریه‌كان+موچه)ئێستاگرفتن،به‌لام ناكرێ ئه‌وگرفته‌كاتیانه هاوتابكرێت به‌ئه‌زمونێكی مێژووی،كه‌به‌ری ره‌نجی درێژخایه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه،راسته‌پێویست وگرنگن بۆهه‌موولایه‌كمان،به‌لام كاتینه‌وچاره‌ده‌كرێن ته‌نانه‌ت به‌ره‌وباشتریش ده‌چن،به‌لام ئه‌گه‌روه‌كوئه‌زمونه‌كانی تر،له‌ده‌ست چوو،ده‌بێته‌مێژوو،ئیتركه‌س جیاوازنابێت له‌وچاره‌نووسه،بۆیه‌پێویسته‌هه‌موولایه‌نه‌سیاسی ورێكخراوه‌پیشه‌ی ومه‌ده‌نی وجه‌ماوه‌ری ومیدیاكان،پالپشتی كاره‌كانی حكومه‌ت بن بۆچاكسازی،به‌هێزی،به‌ره‌وهه‌نگاوی باشتربۆخزمه‌تی خه‌لك وكوردستانێكی به‌هێز.