مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی ناوازە بەرهەم دێنێ
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەرمەئامێر و پرۆگرامی كۆمپیوتەرە. سیستەمی ویندۆزی كۆمپیوتەر لە بەرهەمە هەرە ناسراوەكانیەتی..
مایكرۆسۆفت لەم ماوەیەدا هەوڵیداوە جگە لە پرۆگرام، ئامێریش بەرهەم بێنی، لەم ماوەیەدا مۆبایلێكی بەرهەم هێنا كە بە Surface Duo ناسراوە. مۆبایلی ئاماژە پێكراوە لە ستایل و كاراییدا وەك هیچ مۆبایلێكی دیكە ناچێت. هەرچەندە پێشتر وا پێشبینی دەكرا كە مۆبایلەكە لە جۆری مۆبایلە چەماوەكان بێت، بەڵام وا دەرنەچوو. مۆبایلی ناوبراو وەك كتێبێكی بچووك دەچێت، چونكە لەدوو شاشە پێكهاتووە و زیاتر وەك تەبلێتی سۆنی ئیسكپریا دەچێت.
هەروەك ئاماژە پێدرا دوو شاشەی 5.6 پێكهاتووە و بە هۆی لاولاوەیەك پێكەوە بەستراونەتەوە.
لەو مۆبایلەدا كاتێك وێنەیەك دەكەیەوە دەتوانی لە هەردوو شاشەكەدا سەیری بكەی. دەشكرێت هەركام لە شاشەكان وێنە یا لاپەڕەی جیا بكەنەوە.
دەكرێت یەكێك لە شاشەكان بكەی بە كیبۆرد و ئەوەی تریان بكەی بە شاشەیەك، ئەمە زۆر گونجاوە لەو كاتەیدا كە نیازت هەیە پەیامێك بنووسی. بۆ یارییەكانیش دەتوانرێ وەك دەسكی گەیم سوودی لێوەربگیرێت. هەرچەندە تا ئێستا زانیارییەكی ئەوتۆی وەك رام و میمۆری و خێرایی ئەوانەی بڵاونەكراوەتەوە و چونكە مایكرۆسۆفت بە تەما نییە بەم زوانە بیخاتە بازاڕەوە.