دۆزەرەوەی گیاندارانی ماڵەوە

دۆزەرەوەی گیاندارانی ماڵەوە

ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان گیانداری ماڵەوە وەك سەگ و پشیلە دەبێتە یەكێك لە ئەندامانی ماڵەوە. ساڵانە بەهۆی دزران یان ون بوون بە هەزاران لەو گیاندارانە ناگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و خاوەنەكەیان لە دۆزینەوەیان بێ هیوا دەبێ. چەند ساڵێكە بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە دۆزینەوەی ئەو گیاندارانە زۆر ئاسان بووە، ئامێری تایبەت بە دۆزینەوە لە ملی گیاندارەكە دەخرێت و خاوەنەكەی لەهەر شوێنێك بێ، شوێنەكە لەسەر مۆبایلەكەی خۆی دەبینێت.

ئامێری MoveTrack  یەكێك لەو ئامێرە بچووكانەیە كە لە پێشانگای ساڵانەی CESدا خرایەڕوو. ئامێرێك كە چەند رەنگێكی جیاوازی هەیە و لە زنجیری ملی گیاندارەكە دەكرێت. ئەگەر گیاندارەكە هەندێك لە ماڵەوە دووركەوتەوە، ئامێرەكە ئاگاداری خاوەنەكەی دەكاتەوە. شەحنی ئامێرەكەش هەتا 14 رۆژ دانابەزێت.

Top