پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی پرۆگرامی گوازراو

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی پرۆگرامی گوازراو

پرۆگرامی گوازراو واتە portable بەو پرۆگرامانە دەگوترێن كە بەبێ ئەوەی لەسەر كۆمپیوتەر دابەزن، ئەركەكان جێبەجێ دەكەن.. بۆ نموونە ئەگەر پرۆگرامی Word بەكار بێنی دەبێ حەتمەن لەسەر كۆمپیوتەرەكەت ئەو پرۆگرامە هەبێ، بەڵام دەكرێ خودی ئەو پرۆگرامە بكەی بە پۆرتێبڵ واتە راگوازراو و لەسەر هاردێك یان فلاش میمۆرییەكی دایبنێی و هەركاتێك كارت پێبوو، ئەركەكەی پێ جێبەجێ بكەی بەبێ ئەوەی لەسەر كۆمپیوتەر دابەزێت..

یەكێك لەو پرۆگرامانەی دەتوانرێ پرۆگرامی گوازراو یا پۆرتێبڵی پێدروستبكرێ، پرۆگرامی Turbo Studioە. ئەم پرۆگرامە بە ئاسانی كام پرۆگرامت مەبەست دەبێ دەیكات بە پۆرتێبڵ.. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن:

- كردنەوەی خێرای بەرناكەمان بەبێ دابەزاندنیان.

- كردنەوەی پرۆگرامەكان بەبێ ئەوەی لەسەر كۆمپیوتەرەكەت پرۆگرامی لاوەكی وەك flash, net. Java… هەبێت.

- كێشە دروستنەكردن بۆ ریجستەری كۆمپیوتەر.. و زۆر تایبەتمەندی دیكەش..

 

Top