چاویلكەیەك كۆنترۆڵی چالاكی جەستەیی دەكات
كاتێك وەرزشوانێك یان ئەوانەی بە هەر مەبەستێك وەرزشێك ئەنجام دەدەن، وەك مەلەكردن، راكردن، پایسكیل لێخوڕین، شاخەوانی...تاد. حەز دەكەن چاودێریان بەسەر جموجۆڵی وەرزشیاندا هەبێت. بۆ نموونە بزانن دڵیان چەند لێدەدا، خێراییان چەندە. چەندە مەودایان بڕیوە، چەند كاتژمێرە وەرزش دەكەن؟ مۆبایلەكان ئەو كارە ئەنجام دەدەن، بەڵام ناكرێت هەم را بكەی و هەم چاو لە مۆبایل بكەی، یان مەلە بكەی و چاو لە مۆبایل بكەی. چاویلكەی هەتاوی جۆری EVAD-1 راست بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتووە. چاویلكەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەن دەدرێ و داتاكان لە رێگای بلوتوسەوە وەردەگرێ. لەگەڵ هەموو ئەو پرۆگرامە وەرزشییانە دەگونجێت كە لە مۆبایلەكەدا هەن. بەكارهێنەر دەتوانێت هەر لەوكاتەدا كە رادەكات لە چاویلكەكەوە داتاكانی تایبەت بە راكردن، وەك لێدانی دڵ و خێرایی و مەودای رۆیشتوو ببینێ..