ئامێرێكی گەیمی دەستی بۆ زۆربەی گەمەكان

ئامێرێكی گەیمی دەستی بۆ زۆربەی گەمەكان

ئامێرەكانی  تایبەت بە گەمە كردن، قەبارەیان گەورەیە بۆ ئەوە نابن بەكارهێنەر لەگەڵ خۆی بیانگێڕێ. هەندێك ئامێری تایبەت بەگەیم هەن كە بچووكن و بەكارهێنانیان زۆر ئاسانە بۆ نموونە، ئامێری بچووكی AYA neo كە زۆربەی گەمەكانی Crysis و Cyberpunk 2077 بە باشترین شێوە دەخوێنێتەوە.

شاشەی ئامێرەكە تەنیا حەوت ئینجە و یەكەی لێكدانەوەی AMD Ryzen 5 4500Uیە و رامەكەی شانزدە گیگابایتە. ئەو ئامێری گەیمە تەنانەت گەیمە زۆر قورسەكانیش دەكاتەوە. داتاگەی ئامێرەكە لە جۆری SSDیە و ترابایتێكە. شاشەكەی لە جۆری IPS و باترییەكەی هەتا شەش كاتژمێر دانابەزێت.

Top