درۆنێك خێرایی و كواڵیتییەكەی لە لوتكەدایە
درۆن (drone) یان كوادكۆپتەر، ئامێرێكی بچووك و گرنگ و كاراییەكی زۆر! رەنگە هیچ ئامێرێك بە قەد درۆن كارئاسانی لە جیهانی سینەمادا پێكنەهێنابێ و تێچوویەكی زۆری ئەم بوارەی نەگێڕابێتەوە.. هەرچەندە لەم دواییەدا جگە لەم ئەركە لە بواری سوپایی و شەڕیشدا سوودی لێوەردەگیردرێ و لە بواری پزیشكیشدا كارئاسانی دەكات.
لەم دواییەدا DJI نوێترین كوادكۆپتەری خۆی بەناوی DJI FPV خستەڕوو، كوادكۆپتەرێكی زۆر ناوازە و بە سوود. یەكەمین درۆنە كە هەڵگری كامێرای 4Kیە و شێوازی فڕینەكانی جۆراجۆرن.. یەكەمین كوادكۆپتەریشە كە خێراییەكەی ئەوەندە بەرز بێ واتە 140 كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا.
بەكارهێنەرەكەی دەتوانێت بە چاویلكەیەكی تایبەت كە بە Goggles V2 ناسراوە، ڤیدیۆییەكان لە دوورەوە بە كواڵیتی زۆر بەرز ببینێ. درۆنەكە دەتوانێت تەنیا لە ماوەی دوو چركەدا خێرایی خۆی بگەیەنێتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا. لەیەك ساتدا دەتوانێت پانتایی دە كیلۆمەتر بگرێتە خۆی.
خاڵێكی سەرنج راكێش لەم كوادكۆپتەرەدا ئەوەیە كە زۆربەی پارچەكانی بەجیان، ئەگەر پارچەیەكیش تێكبچێت بەئاسانی دەگۆڕدرێت.