كامێرایەكی بچووكی ئەكشن

كامێرایەكی بچووكی ئەكشن

كامێرای ئەكشن جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ كامێرای ئاسایی، كامێرای ئەكشن دەبێت وێنە و فیلم لەكاتی جوڵەدا بەبێ تێكچوون هەڵبگرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك وەرزش دەكات و رادەكات، یان دیمەنێك خۆی جوڵەدارە وەك رۆیشتنی ئۆتۆمبیل یان بەلەم و... دەبێت كامێراكە بەبێ كێشە و تێكچوون، وێنە و فیلم هەڵبگرێتەوە.

كامێرایەكی بچووكی ئەكشن بەرهەمهاتووە كە بە جۆری Go2 ناسراوە. كامێراكە بەرهەمی Insta360ە. كامێراكە ئەوەندە بچووكە كە دەكرێت وەك مەدالیا لە مل بكرێت و هەروەها لە پەنجەكاندا جێگای دەبێتەوە. كامێرا بچووكەكە توانای گرتنی ڤیدیۆی بە كوالیتی 4K و بە خێرایی 30 یا 50 فرێم لە چركەیەكدا هەیە. ئەگەر كوالیتییەكیەكەی هێندێك دابەزێنی و بیكەی بە HD دەكرێت بە خێرایی 120 فرێم لە چركەیەكدا فیلم هەڵبگرێتەوە. هەرچەندە میمۆرییەكەی تەنیا 32 گیگابایتە بەڵام دەكرێت میمۆری ئاست بەرزی بۆ دابندرێ. ستاندێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە هەم راگری كامێراكەیە و هەم كامێراكە شەحن دەكاتەوە و بەهۆی ئەوەوە دەتواندرێ دوو كاتژمێر و نیو فیلم هەڵبگریەوە.

Top