گەرماو  و گۆرانی!

گەرماو  و گۆرانی!

ئەگەر یەكێك نیازی هەیە گۆرانی بڵێی بەڵام دەنگێكی ناخۆشی هەیە، پێی دەڵێن بڕۆ لە حەمام گۆرانی بڵێ! لە پێشانگای ساڵانەی CES دا سپیكەرێكی دژە ئاوی تایبەت بە ژووری حەمام خرایە روو، كە دەنگێكی بەهێزی هەیە و لە شاوری ئاوەكە دەبەسترێ.

سپیكەری جۆری Shower راستەوخۆ لە لوولەی شاورەكە دەكرێ و بۆ شەحنكردنەوەیش پێویستی بە كارەبا نییە و هەر بە هۆی وزەی ئاوەكە شەحن دەبێتەوە. بە واتایەكی دیكە هەر ئەو ئاوەی كە حەمامی پێدەكەی وزەی پێدەبەخشێ. ئەگەر هەر شەحنیش نەكرێتەوە هەتا 10 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت.

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە كە سپیكەرەكە لەو پلاستیكە فڕێدراوانە دروستكراوە، كە خرابوونە ناو زەریاوە.. هەر سپیكەرێك لە 15 بتڵی پلاستیكی دروستكراوە.

Top