زەنگی دەرگا و كامێرای چاودێری

زەنگی دەرگا و كامێرای چاودێری

زەنگی دەرگا هەتا ئێستا لە هەرێمی ئێمەدا و لە زۆربەی وڵاتانیشدا تەنیا دوگمەیەك و بەس، لەهەندێك ماڵیشدا لە كامێرا و شاشەیەك پێكدێت.. لەو چەند ساڵەی دواییدا كە هەموو شتێك بەرەو زیرەكی رۆیشتووە، زەنگی دەرگاشی گرتۆتەوە.

كۆمپانیای رینگ زەنگێكی دەرگای بەرهەمهێناوە كە بێ وایەرە و لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێ و بە كوالیتییەكی زۆر بەرز فیلم هەڵدەگرێتەوە.

زەنگەكە بە تەنیا تایبەت نییە بە زەنگلێدان و ئاگاداركردنەوە، بەڵكو دەكرێت وەك كامێرایەكی چاودێریش سەیر بكرێت و بەردەوام لە هەموو دەوروبەری ماڵەوە فیلم هەڵدەگرێتەوە.

زەنگەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و ئەگەر خاوەنماڵ لەماڵ نەبوو، لە هاتنی كەسانی دی ئاگاداریان دەكاتەوە و تەنانەت روخسارەكانیان دەناسێتەوە، بەو جۆرە ئەگەر كەسەكە جارێكی دیكەش هاتبێتەوە ئەو ماڵە ئەوە روخساری دەناسێتەوە.

Top