شاشەی چەماوەكەی Dell و دیزاینێكی سەرنجراكێش

شاشەی چەماوەكەی Dell و دیزاینێكی سەرنجراكێش

شاشە چەماوەكان چ بۆ كۆمپیوتەر و چ بۆ تەلەڤزیۆن چەند ساڵێكە گرنگییەكی زۆریان پێدەدرێ. لە پێشانگای ساڵانەی CESدا چەند جۆرە شاشەیەكی چەماوەی تیڤی و مۆنیتۆر نیشاندران. یەكێك لەو شاشانە شاشەی چەماوەی Dell U4021QW بوو. شاشەیەكی كە كوالیتی نیشاندانی 5Kیە.

شاشەی چەماوە شتێكی نوێییە، بەڵام شاشە چەماوەكەی Dell لە زۆر لایەنەوە گرنگی هەیە چونكە كوالیتی نیشاندانی 5120 لە 2160 پیكسلدایە. دیارە مۆنیتۆرەكەی كۆمپانیای ئەپل لەوە لەسەرترە، بەڵام ئەوە یەكەمجارە كۆمپانیای Dell خۆی لە بواری بەرهەمهێنانی شاشەدا تاقیدەكاتەوە. دوو سپیكەری زۆر بەهێزی 9 واتی تێدایە.

Top