دەستبەندێك چاودێری لێدانی دڵ دەكات
![دەستبەندێك چاودێری لێدانی دڵ دەكات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20210627083619_original_4.webp )
لەو چەند ساڵەی دواییدا، ئامێرەكانی تایبەت بە تەندروستی و وەرزش و ئاگاداری و چاودێری لە بەكارهێنەرەكەی شوێنێكی باشیان لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا گرتۆتەوە. كاتژمێرە سمارتەكان و هەروەها مەچەكبەند و ئەنگوستیلە و ملوانكەی هۆشمەند لە ریزی ئەو ئامێرانە دێن كە هەم هەڵگرتنیان ئاسانە و هەم بە وردی چاودێری بەكارهێنەرەكەیان دەكەن.
مەچەكبەندی زیرەكی (Verity Sense) تایبەتە بە نەخۆش و ئەوانەی وەرزش دەكەن، چونكە چاودێری وردی هەیە بەسەر لێدانی دڵی بەكارهێنەرەكەی. مەچەكبەندەكە لەكاتی مەلەكردنیشدا كێشەی بۆ نایەتە پێش. دەكرێ وەك مەچەكبەندیش بەكار نەیەت و بەڵكو وەك مەدالیایەك لە مل بكرێت. میمۆری مەچەكبەندەكە 16 میگابایتە. بەڕای كۆمپانیای بەرهەمهێن هەتا 600 كاتژمێر داتاكان لەخۆیدا رادەگرێ.