شاشەیەك هەر وەكو چاویلكە

شاشەیەك هەر وەكو چاویلكە

 لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا زۆربەرهەمی ناوازە خرانەڕوو، یەكێك لەو بەرهەمە ناوازانە شاشەیەك بوو بە ناوی TCL Wearable Display كەلەلایەن كۆمپانیای TCLبەوە بەرهەمهاتووە. شاشەكە زیاتر وەك چاویلكەیەك یان وەك هێدستێكی واقیعی مەجازی دەچێت. لە راستیدا لە دوو شاشەی Full HDیەوە پێكهاتووە. كە دەتوانێت گۆشەیەكی 140 پلەیی پێكبێنن. خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە كە شاشە ناوازە چاویلكەیەیە نە پێویستی بە باترییە و نە بە یەكەی لێكدەرەوە. تەنیا ئەوەندە بەسە كە بە كێبڵێكەوە بە مۆبایل یا كۆمپیوتەرەوە پەیوەند بدرێ. ئەوكات ئەوەی لەسەر شاشەی مۆبایل یا لاپتۆپەكە دەبیندرێ لەسەر شاشەی چاویلكەكە دەبیندرێ. شاشە چاویلكەییەكە بۆ ئەوەیە كە نیازت بێ فیلمێك یان پرۆگرامێك سەیر بكەی و كەسانی دیكە نەیبنن و تەنیا خۆت ببیینی. ئەم شاشە تایبەتە بچووكترین و كەمكێشترین هێدستە كە تا ئێستا بەرهەم هاتبێ..

Top