لاپتۆپێك بە حەوت شاشەوە

لاپتۆپێك بە حەوت شاشەوە

یەكێك لە ناوازەترین و دەگمەنترین ئەو لاپتۆپانەی تا ئێستا بەرهەم هاتوون، لاپتۆپی جۆری Aurora 7 ە. لاپتۆپێك كە حەوت شاشەی هەیە و لەو حەوتانەش چواریان 17.3ئینجین و كوالیتی نیشاندانیان 4Kیە.

لاپتۆپی ناوبراو بەرهەمی كۆمپانیای Exoanscapeیە، كە لە پەنای شاشەی سەرەكی خۆی شەش شاشەی دیكەشی هەیە و هەركام لەو شاشانە دەتوانن پرۆگرامێكی جیایان لەسەر بكرێتەوە.

لاپتۆپەكە ئەگەر تا ئێستا وەك بیرۆكەش بێ، بیرۆكەیەكی بەهێزە، زۆر ئەرك و فەرمان هەن پێویستە بەكارهێنەر چەندین پرۆگرام پێكەوە بكاتەوە، بەتایبەتی كاری گرافیك و دیزاین و فیلم و سینەما..

شاشەی سەرەكی لاپتۆپی جۆری Aurora 7 لە سایزی 17.3 ئینجدایە و سێ شاشەی تەنیشتیشی هەمان تایبەتمەندیان هەیە. لەسەرەو لەلای چەپ و راستیش دوو شاشەی حەوت ئینجی دەبیندرێن. شاشەیەكی لەمسی 7 ئینجی دیكەش لە پەنا كیبۆردەكەیە. لاپتۆپێكی وا دەبێ كێشیشی زۆر بێ، بەڵێ 11.7 كیلۆ كێشیەتی. بارستاییەكەی دەگاتە 11 سم.

باتری لاپتۆپەكە، چونكە شاشەكانی زۆرن تەنیا یەك كاتژمێر شەحن رادەگرێ، بەڵام باترییەكی زیادیشی لەسەرە كە دەتوانێ وزە بە شاشەكانی دیكە ببەخشێ.

Top