تەبلێتی ئەندرۆیدی و تایبەتمەندی بەهێز

تەبلێتی ئەندرۆیدی و تایبەتمەندی بەهێز

لە پێشانگای ئەمساڵی CESدا، كۆمپانیای لینۆڤۆ تەبلێتی جۆری Tab p11ی خستەڕوو. تەبلێتێك بەتایبەتمەندییەكی بەهێزەوە.

تەبلێتەكە شاشەكەی لە جۆری OLEDیەو 11.5 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی زۆر بەرزە واتە 2560 لە 1600 پیكسلدا.  دوو رەنگی رەش و خۆڵەمێشی هەیە. باترییەكەی هەتا 15 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت. سیستەمێكی نوێی تێدایە كە تایبەتە بە منداڵانی خوار تەمەنی 9 ساڵ ئەم سیستەمە بەناوی kids spaceیە، بەهۆی ئەوەوە دەكرێت پرۆگرام و كتێب و فیلمی تایبەت بەو تەمەنەی ئاماژەمان پێكرد ببینی و بخوێنیەوە.

كامێرای پێشەوەی 8 میگاپیكسلە.  دەنگی سپیكەرەكەی زۆر بەهێزە. رامەكەی 6 گیگابایتە و كیبۆرد و قەڵەمی تایبەتی لەگەڵدایە.

Top