پەرتووكی (مسعود البارزاني المرجع و الملجأ). سەرنج لەسەر ووشەی ((مه‌رجه‌ع)).

پەرتووكی (مسعود البارزاني المرجع و الملجأ). سەرنج لەسەر ووشەی ((مه‌رجه‌ع)).

"سعد سعاد هه‌مه‌وه‌ندی و دوایین په‌رتووكی "
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس سعد هه‌مه‌وه‌ندی دواین كتێبی له‌ ژێر ناو نیشانی (مسعود البارزاني المرجع و الملجأ)
به‌ چاپ گه‌یاند ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه‌ نوسه‌ر تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر گشت رووداوه‌كانی رابروو و تا ئێستا كه‌وایی كرد سه‌ڕۆك بارزانی بوو به‌ مه‌رجه‌عی كوردان نه‌ك له‌لای كوردان بگره‌ لای جیهانیش كه‌ بلێن كورد ناوی بارزانی هه‌ر له‌گه‌له‌ یان واتا ناوی بارزان و بارزانی له‌ چوار چێوه‌ری ناوه‌خۆیی كوردی ده‌رچووه‌ ئێستا بووه‌ به‌ ناوێك هه‌موو جیهان به‌ رێز وه‌ و به‌ مه‌رجه‌عی كوردان پێناسی بكه‌ن چونكه‌ هه‌مووان گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌ی كه‌وا چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد په‌یوه‌سته‌ به‌ ناوی بارزان و بارزانی دا بۆیه‌ نوسه‌ر زیاتر باس له‌وه‌ ده‌كاتن كه‌وا بارزانی مێژووی دروست كرد نه‌ك مێژوو ئه‌و دروست بكات ،ئه‌گه‌ر بێن به‌ وردی و به‌ ته‌وایی په‌رتووكه‌كه‌ بخوێنتنه‌وه‌ ده‌گه‌ین به‌و راستی یه‌ی بارزانی هه‌رده‌م وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردان ده‌مینێته‌وه‌ بۆیه‌ نوسه‌ر به‌وردی باسی له‌و رووداوانه‌ كردووه‌ كه‌وایی كرد سه‌رۆك بارزانی ببێت به‌ مه‌رجه‌ع بۆیه‌ نوسینی ئه‌م جۆره‌ په‌رتووكانه‌ فه‌رهه‌نگی كوردی پێ ده‌وله‌مه‌ند ده‌بێت و نه‌وه‌ی داهاتوو له‌و راستیانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا بۆ پێویسته‌ خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی بكرێت به‌ وانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو بۆ خزمه‌ت به‌ نیشتیمان سوود و ئه‌زموون له‌ كارێزمایی سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگرێت،
و بزانێت چۆن بارزانی بووه‌ به‌ مه‌رجه‌ع هه‌روه‌ها نوسینی ئه‌م جۆره‌ په‌رتووكانه‌ به‌ زمانی عره‌بی و بۆ شه‌قامی عره‌بی و جیهانی ئه‌و راستی یانه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك شی بكاته‌وه‌ كه‌وا ناوی بارزان و بارزانی وا ئاسان یان كه‌س دروستی نه‌كردووه‌ خۆیان مێژوویان بۆ خۆیان دروست كردووه‌،
نوسه‌ر "سعد هه‌مه‌وه‌ندی" باس له‌وه‌ ده‌كاتن كه‌وا چۆن سه‌ڕۆك بارزانی له‌ رووداوه‌كاندا بۆ میله‌تی خۆی و له‌ پێناوی میله‌تی خۆیدا هه‌لوێستی نه‌گۆڕ بووه‌ له‌ به‌رده‌م رووداوه‌كاندا باجی هه‌ر چی یه‌ك بووه‌ بۆ دووژمن ملی نه‌داوه‌ سازشی بۆ یه‌ك بست خاكی كوردستانی نه‌كردووه‌ له‌ بوونی وه‌ تاوه‌كو ئێستا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌رده‌م له‌ خه‌می كورد و كوردستان بووه‌ تا كورد بگات به‌و ئارامی یه‌ی و ئازادی یه‌ هه‌یه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ وای له‌ سه‌ڕۆك كرد ببێت به‌ مه‌رجه‌ع و هه‌موو پرس و گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بۆ لای ئه‌و بگه‌رێنه‌وه‌ وه‌ك هه‌لقولاوی كانیاوێك هه‌موو بریارێك بۆ ئه‌و بگه‌رێته‌وه‌،
بۆیه‌ گرینگی ئه‌م په‌رتووكه‌ ناوازه‌یه‌ له‌ چه‌ندین رووه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت كه‌وا نوسه‌ر كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ هه‌موو رووداوه‌كان له‌ چه‌ندین سالی رابردوودا هه‌موویان جێ په‌نجه‌ی بریاری سه‌رۆك بارزانی پێوه‌ دیار بووه،‌ بۆیه‌ مێژووی بارزانی و هه‌لوێست و بریاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌ گشت رووداوه‌كانی رابردوو و ئێستادا،یه‌ك لایكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسه‌كان بووه‌ چونكه‌ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ بارزانی هیچ بریارێك نه‌ ئامانج نه‌ مه‌ به‌ستی خۆی ناگه‌ینێت چونكه‌ بوونی بارزانی هێزه‌ له‌ هه‌ر باسێك دا ئه‌وه‌ به‌هێزی بارزانی یه‌ كه‌وا ده‌كاتن،
هه‌ندێك كات نه‌یاره‌كانی بارزانیش دان به‌و راستی یه‌ داده‌نێن كه‌وا هه‌موو گه‌رانه‌وه‌كیان بۆ لای بارزانی یه‌ چونكه‌ له‌وه‌ گه‌یشتوون بڕیار و دۆزی ڕه‌وایی میله‌ت به‌ ده‌ست بارزانی دایه‌

Top