لقەكانی فەلسەفە
سەرەكیترین بوارەكانی خوێندن لە فەلسەفەدا ئەمانەی خوارەوەن: مێتافیزیك: لێكۆڵینەوەیە لە سرووشتی بوون و جیهان. مەعریفەتناسی: گرنگی بە سرووشت و مەودای مەعریفەت دەدات. فەلسەفەی ئەخلاق: گرنگی بەو پرسیارانە دەدات، كە مرۆڤەكان دەبێ چۆن هەڵسوكەوت بكەن، یان ئەوەی كە ئاخۆ وەها پرسیار گەلێك وەڵامدارن، یان نا. فەلسەفەی سیاسی: لێكۆڵینەوەیە لە حكومەت و پەیوەندیی تاكەكان و كۆمەڵ لەگەڵ دەوڵەتدا. جوانیناسی: سەروكاری لەگەڵ جوانی، هونەر، چێژ، هەستكردن، تام و سۆزدا هەیە. لۆژیك: لێكۆڵینەوەیە لە شێوەكانی گونجاوی بیانووهێنانەوە و هۆهێنانەوە. فەلسەفەی زەین: سەروكاری لەگەڵ سرووشتی زەین و پەیوەندیی لەگەڵ لەشدا هەیە. فەلسەفەی زمان: پرسینەوەیە لە سرووشت، سەرەتاكان، بەكاربەریی زمان. فەلسەفەی ئایین: ئەو لقە لە فەلسەفەیە كە رووی پرسیارەكانی خۆی لە ئایین دەكات. جگە لەوانە، زۆربەی بابەتە زانستگایییەكان فەلسەفەی خۆیانیان هەیە، بۆ نموونە: فەلسەفەی زانست، فەلسەفەی بیركاری، فەلسەفەی لۆژیك، فەلسەفەی یاسا، و فەلسەفەی مێژوو.