چەند ڕێگەیەكی سرووشتی بۆ گرنگیدان بە پێستی رووخسار

-شێداركردنی باش: ڕۆژانە بڕێكی پێویست ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی پێستت بە شێداری بمێنێتەوە.
٢-خۆراكی هاوسەنگ: خواردنی سەوزە و میوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، وەك پرتەقاڵ و شووتی و خەیار و گێزەر، ئەمەش یارمەتیی پێست دەدات تا بە زیندوویی بمێنێتەوە. ٣- ماسكی سرووشتیی دەموچاو: كەوچكێك هەنگوین لەگەڵ دڵۆپێك ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكە، پاشان تێكەڵەكە بخەرە سەر دەموچاوت بۆ ماوەی 15-20 خولەك، یان جێڵی ئالۆڤێرا ڕاستەوخۆ لەسەر پێست بەكار بهێنە، ئەمەش ڕێگەیەكی باشە بۆ خۆراكدان و شێداركردنی پێست.
٤-زەیتی گوێزی هیندی: بۆ شێداركردن و بەرزكردنەوەی درەوشاوەیی دەتوانرێت پێست بە زەیتی گوێزی هیندی مەساج بكرێت.
٥-چای گیایی: خواردنەوەی چای وەك بەیبوون، یان چای سەوز یارمەتی پاككردنەوەی جەستە دەدات و پێستێكی تەندروست دەبەخشێت.
٦-دووركەوتنەوە لە فشاری دەروونی: تەكنیكەكانی پشوودان، وەك یۆگا یان مێدیتەیشن یارمەتیدەرن بۆ باشتركردنی تەندروستیی پێست.
٧-پاراستن لە خۆر: بەكارهێنانی دژەخۆر بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی زیانبەخش
ئامادەکردنی:شیلان عەلی