پیشانگەی كاری دەستی و لێهاتوویی خانمانی كورد

دەستڕەنگینی و بەهرەی خانمان كورد، هێندە لە ئاستێكی بەرزدایە كە وای كردووە ماوە ماوە نمایش و پیشانگەی تایبەت و گشتی و تەنانەت كەرتی گشتییش گرنگییان پێ بدەن. دوا جار پیشانگەیەك بۆ كاری دەستی، خشڵ، كەرەستە و كەلوپەلی جوانكاری و كوردەواری، لەژێر درووشمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەكان لە هەولێر بەڕێوە چوو، كە پیشانگەیەكی تایبەت بوو بە نمایشكردنی بەرهەم و كاری دەستیی ڕاهێنراوانی خولەكانی كارە دەستییەكان. ئامادەبووان بەشەكانی پیشانگەیان بەسەركردەوە و دەستخۆشییان لە بەشداربووان كرد و هانیاندان بەردەوام بن لە داهێنان لە بواری كارە دەستییە گەشتیارییەكان. ڕێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەكان لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی و هاوبەشیی لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و هەریەك لە ڕێكخراوەكانی (UNDP) و (USAID) بەڕێوە چوو، كە تێیدا ڕاهێنراوانی خولەكە بەرهەم و كارە دەستییەكانیان نمایش كرد و داهاتی پێشانگەكەش وەك هاوكاری و پاڵپشتییەك دەبەخشرێتە نەخۆشانی شێرپەنجە.