هێزی شامپانزییەكان سەرسوڕهێنەرە

كێشی شامپانزییەكان لە ٦٠ كیلۆ تێناپەڕێت، بەڵام هێندەو نیوێكی مرۆڤ هێزیان هەیە، بە پێچەوانەی مرۆڤەوە، ماسوولكەی شامپانزی لە نزیكەی ٦٧% ڕیشاڵی خێرا چرچ و لۆچ (MHC IIa+IId) پێك هاتووە. هاوشێوەكردنی كۆمپیوتەریی ماسوولكەی تایبەت بە جۆرەكان ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین هێزی داینامیكی و بەرهەمهێنانی هێز لە ماسوولكەی شامپانزیدا ١.٣٥ هێندە زیاترە لە ماسوولكەیەكی مرۆڤ، كە قەبارەكەیان هاوشێوە بێت. واتە ئەگەر شامپانزییەكان هەمان قەبارەی مرۆڤ بووایە، ئەوا توانای بەرزكردنەوە و ڕاكێشانی قورسایی زۆر گەورەتریان لە مرۆڤ دەبوو. هێزی شامپانزیی ئەلفا یەكسانە بە هێزی پێنج پیاو. شامپانزییەكی ڕامپانگ لە دارستانی كیبالێ لە ئۆگاندا جارێك بە توندی قۆڵی پاسەوانێكی باخچەی ئاژەڵانی گرت، كاتێكیش وازی لە قۆڵی هێنا، ئێسكەكانی پارچە پارچە بووبوون، واتە ئێسكەكانی دەستی هەمووی شكابوون.