بارانی دەستكرد

بارانی دەستكرد

بارانی دەستكرد ڕێگەیەكی تازەیە كە زاناكان دایان هێنا، بۆ ئەو ناوچانەی كە لە جیهاندا بارانی كەمیان لێ دەبارێت یان بارانی لێ ببارێنن، یەكێك لەو ڕێگایانەی كە بووەتە سەرنج بۆ بەرهەمهێنانی باران، بریتییە لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان(drone) یان فڕۆكەی ئاسایی. توێژینەوەكان بەردەوام بوون بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەو ماددەیە بدۆزنەوە كە فڕۆكەكە پێویستە هەڵی بگرێت و لەناو هەوردا بڵاوی بكاتەوە، تا دەستبەجێ باران ببارێت. ئەمە لە بیابانەكانی ئەمریكادا تاقی كرایەوە و توانرا بەهۆی ئەو ماددە جیاوازانەی كە تێیاندا داناوە، ببێتە هۆی باران بارین، بەم دواییانەش لە دوبەی ئەم تەكنەلۆجیایە تاقی كرایەوە و بووە هۆی بارانبارین، ئەم وڵاتانەی كە ئەو تەكنەلۆجایە بەكار دەهێنن بریتین لە «چین، ئەندەنوسیا، ئێران، ئیسرائیل، كوەیت، دوبەی، سریلانكا، ئەمریكا، كەنەدا، بولگاریا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ڕووسیا، ئەڵمانیا، سلۆڤینیا، بەریتانیا، ئۆستورالیا، مالی و نەیجریا». ئەم تەكنەلۆجیایە بە زمانی ئینگلیزی پێی دەڵێن (cloud seeding) واتە بەتۆوكردنی هەور، زۆرترین ئەو ماددە كیمیاویانەی بەكار دێت، بریتیە لە «كلۆریدی سۆدیۆم، كلۆریدی پۆتاسیۆم، كلۆریدی كالسیۆم». كاتێك ئەم ماددانە بە شێوەی پرژاندن لە ناو هەوردا بڵاو دەكرێنەوە، گەردەكانی هەور زۆر بە ئاسانی یەك دەگرن لەگەڵ ماددە كیمیاوییەكان و دەبێتە هۆی زیادكردنی تیرەی دڵۆپەكان. بەم جۆرەش دڵۆپەكان قەبارەیان زۆر دەبێت و كێشیان زیاد دەبێت و دەبێتە هۆی باران بارین.

 

فیلم

Top