ئەم ساڵ كەنەدا ژمارەیەكی زیاتری پەنابەران و خێزانەكانیان وەردەگرێت

ئەم ساڵ كەنەدا ژمارەیەكی زیاتری پەنابەران و خێزانەكانیان وەردەگرێت

وەزیری كۆچ و پەنابەران و ڕەگەزنامەی كەنەدا ماركۆ ميندتشينۆ ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی ژمارەیەكی زیاتری پەنابەران و خێزانەكانیان وەردەگرێت لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كەنەدا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی جیهانی.

ماركۆ ميندتشينۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا زیاتر ڕوونی كردەوە كە كەنەدا نویكەی دوو ئەوەندەی ژمارەی ئەو كەسانە وەك پەنابەر وەردەگرێت كە پێویستیان بە پاراستنی گیان هەیە خۆیان و كەسوكاریان لە پلەی یەكەم، بە تایبەتیش ئەوانەی داوای پەنابەرییان كردووەو دوای گەیشتنیان بۆ وڵاتەكە.. ناوبراو دووپاتیشی كردەوە كە لە 23 هەزار پەنابەرەوە بۆ 45 هەزار بەرزبووەتەوە.

وەزیری كۆچ و پەنابەران و ڕەگەزنامەی كەنەدا ئەم لێدوانەی بە بۆنەی ڕۆژی پەنابەران دا، ئاماژەشی بەوە كرد كە بەپێی توانا هەموو ئاسانكارییەك بۆ پەنابەران دەستەبەردەكەین، بەڵام دەبێ هەندێ بابەت لەبەر چاو بگرین، بە تایبەتیش ئەو كۆت و بەندانەی خراونەتە سەر سەفەركردن، دڵنیابوون لە نەخۆشییەكانی وەك كۆرۆنا، كە ئەمە كاری لیژنە تەندروستییەكانە پێش هاتنەناوەوەی وڵاتەكەیان.

 

Top