ئەیوب عەلی ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

ئەیوب عەلی ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندو گۆرانیبێژی دیاری كورد (ئەیوب عەلی) لە بەشی ستۆریی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو سوپرایزێكی بەهەوادارانی ڕاگەیاند .

ئەیوب عەلی لەم كورتە ڤیدیۆیەدا ڕایگەیاند لە مانگی پایزی ئەمساڵ ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاو دەكاتەوە, هەروەها زیاتر ڕوونیكردەوەو گوتی كە ئەڵبۆمەكە بەناوی(پەیكەر) دەبێت و خۆی تێسكتەكانی نووسیوە و بەشێكی لەلایەن (ڕەنج سەنگاوی) و (جەبار حەبیب) نووسراوەتەوە, هەروەها ئەیوب عەلی ئاماژەی بەوەدا ئەم ئەڵبۆمە زیاد لە 12 تراكی گۆرانی دەبێت و خۆی ئاوازی ئەم ئەڵبۆمەی ئامادەكردووەو بەشێكی فۆلكلۆرە .

ئاسۆ كاكەیی

Top