ماستاو لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ دوورمان دەخاتەوە

ماستاو لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ دوورمان  دەخاتەوە

لە كوردەواریدا وا باوە، لە گەرمای هاویندا زیاتر ماستاو دەخورێتەوە، بەڵام بەشێكی ئەوانەی كە ماستاو دەخۆنەوە، بێئاگان لە سوودەكانی و تەنیا لەبەر خاتری تام و چێژەكەی دەیخۆنەوە٠

بەهۆی ئەوەی لە وەرزی هاویندا له‌ ئه‌نجامی دەردانی ئارەق لەلایەن ئارەقه‌ ڕژێنەکانەوە، بڕێکی زۆر لە شلەی لەش کەم دەبێتەوە، ئەوکات خواردنەوەی ماستاو زۆر پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بڕە شلەیەی لە لەش چووەتە دەرەوە و، هەروەها ماستاو دەبێتە هۆی پتەوبوونی ئێسک و ددانەکان، بەهۆی ئەو برە زۆرەی لە ڤیتامینەکانی (A,B12,D,B6,B2) ی تێدایە.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی هارفارد، هەر مرۆڤێک رۆژانە پێویستی بە خواردنەوەی سێ کووپ ماستاو هەیە بۆ دوور کەوتنەوە لە هەموو نەخۆشییەکانی دڵ، چونکە ماستاو سودێکی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ و، بە ڕێژەی ١٨٪ لە نەخۆشیی موولوولەکانی خوێن و جەڵتە دەیپارێزێت.

توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە شیری مانگا باشترین خواردنەوەی تەندروستییە بۆ مرۆڤ، چەندین ماددەی سوودبەخشی تێدایە وەک: کالسیۆم و پۆتاسیۆم و پڕۆتین.

هەر بۆیە خواردنی ماستاو ئەگەر لە ماستی مانگا (چێڵ) بێت، سوودی زۆرە، هاوکات ماستیش سوودی باشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

 

 

 

Top