پەیامی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادى ٤٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژەپێدەری شۆڕشی مه‌زنى ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەڵقوڵاوی واقیعی مێژوویی و وەڵامدەرەوەی خواست و ئومێدی گه‌لى كوردستان بوو.
شۆڕشی گوڵان، شۆڕشی هه‌ستانه‌وه، به‌ره‌نگارى، ئازادى، فرەدەنگی و فرەڕەنگیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلى كوردستانه کە ئاکامەکەی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی لایەنە کوردستانییەكان و سەرخستنی ڕاپەڕینی ١٩٩١ بوو.
با ئه‌م یاده هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كترقبووڵکردن، چاوەڕوانیم لە هەموو کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە خەمخۆری و دڵسۆزی و ڕۆڵی کاریگەریانە لەم پێناوه‌دا، تا گه‌یشتن به هه‌موو ماف و خه‌ونه‌كانى گه‌لى كوردستان.
سڵاو و دروود له گیانى پاكى شه‌هیدان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٦ی گوڵانی ٢٠٢١