بەڕێوەبەری تازەی دەزگای موخابەراتی ئیسڕائیل(مۆساد)دەست بەكار بوو

بەڕێوەبەری تازەی دەزگای موخابەراتی ئیسڕائیل(مۆساد)دەست بەكار بوو

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند كە بڕیاری دا دەیڤید بارنیع بە بەڕێوەبەری تازەی دەزگای موخابەراتی ئیسڕائیل(مۆساد) دابمەزرێنێت.
بارنیع كارمەندێكی دێرینی ئەو دەزگایە بووە، لەدوای یوسی كۆهین كە لە ساڵی 2016 ئەم یۆستەی وەرگرتبوو، نەتانیاهۆ ئاماژەشی بەوە كرد كە دەیڤید بارنع لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بەكاردەبێت.
هەروەها گوتی: دامەزراندنی بارنیع تەكانێكی دیكە دەداتە بەر ئەرك و چالاكییەكانی ئەم دەزگایە، ئەوەشی روون كردەوە كە ئەركی لەپێشینەی مۆساد بریتییە لە ڕێگەگرتن لە ئێران كە نەبێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.
شایانی باسە بارنیع زۆربەی ساڵانی تەمەنی لە مۆساد بەسەربردووەو كەس پێشتر بەو ئەركەی نەزانیوە، ڕۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست ئاماژەی بەوە كردووە كە بارنیع پێشتر لە یەكەیەكی سوپای ئیسڕائیلدا وەك ئەفسەر كاری كردووەو لە ساڵی 1996 ەوە چووەتە ڕیز مۆسادەوە.
ناوبراو لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردبوو كە ئەركی ئەو قورستر دەبێت، بە تایبەتی چاودێری كردنی چالاكییەكانی حزبوڵای لوبنانی و جیهادی ئیسلامیی فەڵەستینیە.

گوڵان- بەهادین جەلال

Top