ئەركەكانی رۆژانەت بە دوگمەی ژیان بسپێرە
هەتا داهێنانی نوێ دادێت مرۆڤ لە بواری جەستەییەوە تەمبەڵتر بار دێت. تەنانەت وای لێهاتووە ئاوخواردنەوەش بە دوگمەیەك یان فەرمانێكی دەنگی بێتە دی.. بڵێی تینوومە، لە پەناڕا گلاسێك ئاو بێت، بڵێی سەرمامە یان گەرمامە سپلێتەكە بەویستی تۆ دابگیرسێت..
دوگمەی زیرەكی Flic2 رێك ئەم كارانە ئەنجام دەدەن.دوگمەیەكی بچووك، تۆزێك لە دوگمەی كراسەكان گەورەتر، بە داگرتنی جارێك فەرمانێك ئەنجام دا و بە داگرتنی دوو جار یا سێ جار فەرمانێكی تر.. بۆ نموونە پێی بە داگرتنی دوگمەیەك لە پەنای خۆت ئەو گلۆپانەی بۆت دیاریكردوون دەكوژێنێتەوە، بە داگرتنی دوو دوگمە سپلیت هەڵدەكا و بە سێ دوگمە تەلەڤزیۆن پێدەكا، بەگشتی ئەو ئامێرانەی لە ماڵەوە بەكارەبا كار دەكەن دەكرێت بەو دوگمەیە فەرمانی كوژان و هەڵكردنەوەیان پێبدەی. ئەو دوگمانە لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت ن و دەكرێت لە رێگای دوورەوەش دوگمەكان دابگری..