موفلین رۆبۆتە نەرمونۆڵەكەی ماڵەوە

موفلین رۆبۆتە نەرمونۆڵەكەی ماڵەوە

هەموو ساڵێك لە پێشانگای ساڵانەی CESدا زۆر جۆری رۆبۆت دەخرێنەروو، ئەمساڵیش گەرچی پێشانگاكە بە شێوەی ئۆنلاین بوو، بەبێ بوونی بەشداربووانی لە شوێنی پێشانگا بەڵكو لە رێگای دوورەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین رۆبۆتی جۆراوجۆر خرانەڕوو. یەكێك لەم رۆبۆتانە (moflin) بوو. رۆبۆتێك كە لە شێوەی گیانداری ماڵەوە وەك پشیلە یا كەروێشكێكی خرپنی بچووك دەچێ.

كۆمپانیای بەرهەمهێنی موفلین پێیوایە رۆبۆتەكە وەك گیاندارێكی راستی دەچێت، بەشێوەیەكی گشتی دەتوانێت هەموو هەستێك لەخۆی بنوێنێ وەك، هەستی شادی و توڕەیی و ئارامی  و هەست بە دڵنیایی كردن. تەنانەت زەینی دەستكردی ئەو ئەوەندە بەهێزە دەتوانێت ئەندامانی ماڵەوە بناسێنێتەوە و بۆ هەركامیان بەشێوەیەك و جووڵەیەك خۆی بنوێنێ.

بۆ ئەوەی كە رۆبۆتەكە لە هەموو كاتێكدا وەك راستی بچێت، تەنانەت بە كێبڵیش شەحن نابێتەوە، بەڵكو كاتی شەحنبوونەوەی لە شوێنێكی تایبەت وەك ماڵی گیاندارەكە دەچێت دادەنرێت و وا هەست پێدەكرێ كە گیاندارەكە خەوتووە.

Top