شەترەنجی راستی لە جیهانی مەجازی
چەند جار بە خەیاڵتاندا هاتووە كە بڵێی رۆژێك بێ، پێكەوە و رووبەڕوو لەگەڵ هەركەسێك كە حەزی لێدەكەی یاری شەترەنج و تاوڵە و وەرەق و... بكەی. یارییەك نەك لەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایل بەڵكو یارییەكی واقیعی، بەڵام كەسەكە بە هەزاران كیلۆمەتریش دوور بێ.. لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا ئەو خەیاڵە وەراستی گەڕا و شەترەنجێك داهێنرا، كە بەكارهێنەر دەتوانێت یاری پێبكا لەگەڵ كەسێك كە شەو و رۆژیشیان لێكیجیایە!
كۆمپانیای square off شەترەنجێكی بەرهەمهێناوە كە زەینی دەستكردی هەیە و دەتوانی لە رێگای دوورەوە لەگەڵ هاوڕێیانەت بەشێوەی واقیعی شەترەنج بكەی. لە سەردەمی كرۆنادا هەندێك لەو داهێنانانەی تایبەت بە یاریكردن بەرهەم هاتن كە دەكرێ مەودای یاریكەرەكان لێك نزیك نەبێ و لە پەنای یەك نەبن. شەترەنجەكە دەپێچرێتەوە و بە ئاسانی لە جانتادا جێگای دەبێتەوە..