خەڵکی کەرکوک و کوردستان و عێراق و ھاوپەیمانان و ھەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە، وەك پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەرێینەوە کەرکوک بەکەرامەت و بەسەربەرزی و بەئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە.

خەڵکی کەرکوک و کوردستان و عێراق و ھاوپەیمانان و ھەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە، وەك پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەرێینەوە کەرکوک بەکەرامەت و بەسەربەرزی و بەئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە.

 

چاوپێکەتنی بەرێز «دکتۆر کەمال کەرکوکی» سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک ـ گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان،
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی کەرکوک و پرسی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق .

سەبارەت بەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە کەرکوک و ناوچەداگیرکراوەکان بەرێز «دکتۆر کەمال کەرکوکی» گوتی؛ بەنسبەت ھەڵبژاردن پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکاری خۆیی کردووە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە تێبینی زۆرمان ھەیە لەسەر یاسای ھەڵبژاردن، کەئەم یاسا دژی دەستوری عێراقە دژی مافی گەلی کوردستانە وەبەتایبەت لە کەرکوک دژی پێکھاتەی کوردە بەپلەی یەك و تورکمان بەپلەی دوو ، چونکە بازنەکان زۆر بەناعەدالەتی و نایەکسانی دژی دەستوری عێراق دابەشکراوە، ئێمە زۆر زۆر لێی نیگەرانین ئومێدەوارین جوھدێک ھەبێت بتوانێت ئەویاسایە ھەموار بکرێتەوەو ئەودابەشکردنەی بەوشێوەی بازنەکان لابدرێت، لەکەرکوک «٣» بازنە دانراوە بازنەی «١ و ٢» کەزۆرینەی کوردە و تورکمانیش ژمارەیە باشیان ھەیە، ھەر بۆ کورسیەک لە بازنەی «١» «١٣٢٢٨٥» دەنگ دانراوە لە بازنەی «٢» « ١٣٨» ھەزار دانراوە، لە حەویجە «٩١» ھەزار دانراوە بۆ قیمەتی کورسیەک، ئەم حاڵەتە وادەکات پێکھاتەی عەرەب ئێمە رێزمان بۆ عەرەب ھەیە، بەڵام بابەتی دابەش کردنی بازنەکان لە بەرژەوەندی عەرەبە و کورد دەبێتە دووەم یان سێیەم لەم ھەڵبژاردنە، ئومێدەوارین ھەموو دڵسۆزێکی کورد و کوردستان تەعن لەو یاساییە بدەن بۆ ئەوەی ھەموار بکرێتەوە بابەتی دابەش کردنی بازنەکان بەو شێوەیە نەمێنێت کە بە تەئکید نەتیجەکەی زۆر خراپ دەبێت، زۆر لێی نیگەرانین یان ھەموو عێراق ببێتە یەک بازنەی ھەلبژاردن، چونکە لەدەستوردا نوسراوە ھەموو عێراقیەک مافی ھەیە ئازادی دەنگدانی ھەبێت ، یان ببێتە «١٨» بازنە ھەرپارێزگایەک بازنەیەکی ھەبێت، ناکرێت بەم شێوەی ئێستە، زۆر خراپە ئێمە لە ھەوڵی خۆمانین بەڵام بریاری بەشدار بوون یان بەشدار نەبوون لەدەستی قیادەی کوردستانە، قیادەی ھەرێمی کوردستانیش لە دەستێکی ئەمینە، چاوەروانی گۆرانکاری دەکەین گەر نەبوو ھەربریارێک لە قیادەی ئێمەوە دەرچوو ئلتزامی پێوە دەکەین.

لەسەر گەراندنەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک بەرێزیان گوتی؛ دەست خۆشی لەوبەرێزانە دەکەین کە ھەوڵیاندا ژوری ئۆپراسیۆنەکان پێک بھێنرێت لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق و نوێنەری ھەردوولا بەیەکسانی تێدابێت، وەژورێکی ئۆپراسیۆن ھەبێت بۆ ئاڵو گۆری زانیاریەکان لەسەر تیرۆرستانی داعش و ھەرکارێکی دیکەی نەخوازراوو، کە گەیشتنە رێکەوتن «٤» ژورھەبێت لە خانقین لە کەرکوک لەk1 وەلە مەخمور لە موسل ناوچەی کەسک ھەبێت، ئومێدەوارین نەتیجەی باشی ھەبێت، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەمان ھەبوو بۆ ئاسایی کردنەوەی کەرکوک لەدووای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر ھەموو کەس دەزانێت ناوچەیەک کەوتەدەست ھێزەکانی دەرەکی و عێراق ، رۆڵە تێکۆشەرەکان مخلسەکانی کوردستان لەو ناوچەیە دەوریان نەما، ئەوانەشی ماون و لەوێن ھەرۆژەو بیانویەکیان پێدەگرن و رسوایان دەکەن،

ئێمە «٤» بنەمامان دانابوو؛
١- مەلەفی سەربازی ؛ کە مەرکەزێکی تەنسیق ھەبێت پێشمەرگە و سوپای عێراق لەدەرەوەی شارەکان نەک لەناو شارەکان، ناوچەکە بپارێزن، ژمارەو شوێنی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەردوو وەزارەت بەمشتەرک دیاری بکات وەھەماھەنگبن بۆ پارستنی ناوچەکە لە تیرۆرستانی داعش و ھەرکارێکی دیکەی نەخوازراو کەلەو ناوچە رووبدات،
ئەمرۆ ئەومەرکەزە دەکرێتەوە ئەوە ھەنگاوێکی زۆر ئیجابیە ئومێدەوارین کە ئەوکارە بەباشی و بەرێکی بەرەو پێشەوە بچێت .

٢- مەلەفی ئەمنی؛ کە ناوشارەکە رادەستی پۆلیسی خۆجێی بکرێت، بازگەکان رادەستی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی بازگەکان بکرێت کە پێک ھاتەکەی خەڵکی شارەکەیە.

٣- مەلەفی سیاسی ؛ بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی گەلی تورکمان رادەست بکرێنەوەو بەربەست لەپێش ئاڵای پیرۆزی کوردستان لابچێت.

٤- مەلەفی کارگێری؛ ئەوپارێزگارە بەزۆر سەپێنراوە نایاسایی نادەستوری بگۆردرێت، پارێزگارێکی کوردی نیشتیمان پەروەر دابنرێت، ئەو بەرێوبەرانەی کورد کەلەوێ بەھۆی خیانەتی «١٦» ئۆکتۆبەر لادران بگەرێندرێنەوە شوێنی خۆیان.

ئەمەی ئەمرۆ بریاری لێدراوە کەسبەی دەست بەکار دەبن ھەنگاوێکی سەرەتایی باشە ئومێدەوارین نەتیجەی باشی ھەبێت.

سەبارەت بە پرۆسەی تەعریبی ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان، بەرێز «دکتۆر کەمال» گوتی؛ ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان خۆمان بەخاوەن حەق دەزانین، کاردەکەین بۆئەوەی بارودۆخی کەرکوک ئاسایی ببێتەوە بەپێی دەستوری عێراق ، ئەوتەعریبە کەلەزەمانی صدامی دیکتاتۆر شارەکەیان پارچە پارچە کرد خەلکەکەیان دەربەدەر کرد خەلکیان بێ سەرو شوێن کرد خەلکیان ئەنفال کرد کیمیا باران کرد ئەبێ ئەمانە چاک بکرێت، نابێت ئێستە پێداگری بکەن ھەمان سیاسەتی شوڤێنی سەردەمی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر تیکرار بکرێت ، کە ئێستە بەداخەوە بەوشێوەیە عەرەب بەلێشاو دەھێنن تەعریبی شارەکان دەکەن،
بۆ زانیاریتان، لەم ھەڵبژاردنەی ئەم جارە خەڵکی حەویجە بای «٢» کورسیە «٣» کورسیان پێدراوە بەوبازنانەی کەدابەش کراوە، بەداخەوە خەلکی کوردیش دەستی تێدا ھەبوو، لە ھەمان کات، لە ساڵی «٢٠١٠» بایی دوکورسیە، بەڵام ئێستە کە ساڵی «٢٠٢١» کە ئەو خەڵکە نەقلی ناو کەرکوکیش بووە، ھەم لەبازنەی «٢» کورسی کە ئەھێنن بۆ ئەوەی ژمارەی ئەم پێکھاتە بەنایاسایی بەناحەق بەنا دەستوری زیاد بکەن، بۆیە زۆر گرنگە ھەڵمەتی تەعریب رابگیرێت و چارەسەر بکرێت نەھێڵدرێت زەوی کورد و تورکمان «١٢٠٠٠٠٠» دۆنم کە لەسەردەمی صدام تەعرین کراوە تاکو ئێستە زۆربەی ھەرەزۆری ماوەتەوە، لە پەلکانە لە سەرگەران لەوناوچەیە ھەوڵدەدرێت جارێکی کە لەگەڵ ئەوعەرەبە ھاوردانەی لەو ناوچەیە ھەبوون کە لە ئازادی عێراق رێکەوتن کرا من شەخسی لەدانیشتنەکە بەشداربووم لە گەڵ ھاوپەیمانان لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکانی عەرەب، واژۆیان کرد ئەومرەشە و کەرەستەی کشتوکاڵی ببەن و نیوەی حاسڵاتی ئەوساڵە ببەن و زەویەکان بدەنەوە خاوەنی، ئێستەجارێکی کە لەرێگەی پارێزگاری سەپێندراو خەلکێکی تری شۆفێنی ئەیان ھێننەوە بۆ ئەوەی خەڵکەکە ئیزعاج بکەن، ئەگەر عێراق عێراقێکی فدراڵیە ئلتزام بەدەستورەکەی دەکات، دەبێت چاکی بکات، گەر نەیکات عێراق بەرەو ھەڵدێرێک دەروات خوانەبێت کەس سەری لێ دەرناکات .

سەبارەت بەداوای ھاوڵاتیان کە پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە بگەرێتەوە ناو کەرکوک بۆ ئەوەی سەرماڵیان پارێزراوبێت لەکاتێکدا چەندین حزبی سیاسی کە لەناو کەرکوک بونیان ھەیە؛
بەرێز دکتۆر کەمال گوتی؛ شارەکە داگیرکراوە ئێمە زۆرجار وتومانە ئێستە حەشدی شعبی لایەنێکی رادیکال لەناو حەشدی شعبی دەستی بەسەر شارەکەدا گردووە، حەشدێکی کەش ھەیە کەلەم دواییە دامەزرا ئەفواجیان بۆیان پێکھێنا ئەوانە بەھەموو توانایی خۆیان ھەوڵیاندا ژمارەی کەسی عەرەب لە عەشیرەتەکان کۆبکەنەوە بۆئەوەی میلاکی فەوجەکەیان تەواو بکەن زۆر لەو حشدانە داعشن، ئێمە ھەندێکیان دەناسین ھەندێک لە بەرپرسەکانیان لەزاب ئەمیری داعش بوو ئێستە لەناو کەرکوکە، ژمارەیەکی زۆری داعش ئەمرۆ ھەم حشدە سەیارەی ھەیە ھەوێی ھەیە موچەی ھەیە چەکی ھەیە ھاتوچۆ دەکات خۆی لەئەسڵا داعشە، بەڵام خۆی لەژێر سێبەری حشد شاردۆتەوە، زەربە لەخەڵکی کەرکوک و ھەموو پێک ھاتەکان دەدات، ئەمە مەترسیەکی زۆر گەورەیە ئەبێ ئەمە چاك بکرێت، ئومێدم بەو ژوری ئۆپراسیۆن و ئەو رێکەوتنەی لەنێوان ھەردوو حکومەت ھەیە، کە ژوری ئۆپراسیۆن لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەشتنە ئەو قەناعەتەی کە بەو شێوەیە بێت کە ئەمە ببێتە ئەساسێک بۆ ئەوەی ئەو داعشانەی بەرگی حشد و چەکی حشد و ھەوێی حشد و سەیارەی حشدیان پێیە لابدرێن، ئەوانە ئەبێ مسالە بکرێن نابێت لەناوچەکە بمێنن بەناوی ئەوەی پاسەوانی ناوچەکەن،
لەلایەکی کە ھەندێ حزب ھەیە وەکو کۆمپانیایەکیان داناوە لەسەری دەژین لێرە و لەوێ لێدوان دەدەن کە ئێمە دژین،
خۆت ھیچ نیت ھیچت پێناکرێت بەس بۆ ئەوەی بژێت نانێکی دەست بکەوێت زیاتر چەوربێت، یەکێ لەوانە ئەمرۆ بەیانیان دەرکردووە نامەوێ ناوی بھێنم چونکە پێی گەورە ئەبێت ، خۆی ھاتەلای من زۆر قسەی جوانی دەکرد، گوتم باشە تۆ لای من وائەڵێی بۆ لە راگەیاندن جۆرێکی تر لێدوان ئەدەی، وتی وەاللە عەرەب دیکتاتۆرن عەرەب ئیرھابیە، گەر ئێمە لەگەڵ ئێوە جوتبین عەرەب ئختیل مان دەکات، گوتم ئەمە مەنتق نیە تۆ بەھۆی ئەوەی لەلایەک دەترسی دژی لایەکی تربیت ، گوتی ئێوە دیموکراتین ئێوە مسالمن بەڵام ئەوان ئەمان کوژن، ئەمرۆ بەیانێکی دەرکردووە بەناوی خۆیەوە، ئەوانە تەئسیری ئەوتۆیان نیە، خەڵکی کورد بەگشتی پێکھاتەکان ئەکسەرێتی تورکمان عەرەب مسیحی وە کوردی رەسەنی شارەکە دڵسۆزەکان ئەوانەی لەخیانەتی «١٦»ئۆکتۆبەر بەشدار نەبوونە، ھەموویان تەمەنای ئەوە دەکەن کە پارت دیموکراتی کوردستان رۆژێ زووتر بگەرێتەوە،
ئێمە دەگەرێینەوە، خەڵکی کەرکوک و کوردستان و عێراق و ھاوپەیمانان و ھەموولایەک دڵنیادەکەین وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەرێینەوە بەکەرامەت و بەسەربەرزی و بەئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەخۆشی بێت زۆرباشە ئەرنا رێگەی کە زۆرە.

Top