پرۆفیسۆر شیرزاد نه‌جار ئوستادی یاسای ده‌ستوری : نێچیرڤان بارزانی هەمان رۆڵی فیلهلم هویكنز ده‌گێرێت كه‌ توانی له‌ساڵی 1946 هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا بكاته‌ خاوه‌نی ده‌ستوری خۆی

پرۆفیسۆر شیرزاد نه‌جار ئوستادی یاسای ده‌ستوری : نێچیرڤان بارزانی هەمان رۆڵی فیلهلم هویكنز ده‌گێرێت كه‌ توانی له‌ساڵی 1946 هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا بكاته‌ خاوه‌نی ده‌ستوری خۆی

 

له‌ وتارێكیدا بۆ گوڵان، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كۆنفرانسی " یه‌كریزی و ده‌ستور" كه‌ رۆژی 19ی ئایار له‌ زانكۆی كوردستان به‌رێوه‌چوو، پرۆفیسۆر شیرزاد نه‌جار له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی : ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بده‌ین ، دەبینین بەڕێز سەرۆكی هەرێم جەخت دەكاتەوە بەوەی دەستوور دەبێت لە پێناوی بونیاد و چەسپاندنی پرانسیپی هاووڵاتیبوون بێت، ئەمەش واتە هاووڵاتی هەست بكات كە ئینتمای بۆ ئەم نیشتمانە هەیە و ئەم نیشتمانە موڵكی هەمووانە، بەمجۆرەش هاووڵاتیان دەبنە هاوبەشی فیعلی لە ژیانی سیاسی و سەرەنجامیش مافی راپرسی و پیشنیاری دەستووریان دەبێت، بۆیە وەك بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێ كرد، دەبێت دەستووری داهاتووی هەرێم ئەو دوو مافەی هاووڵاتیان بەدیبهێنیت، هەتا پرانسیپی هاووڵاتیبوون لە كوردستاندا بێتەدی. لەمەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە هاووڵاتیان خۆیان بڕیار لەسەر پرسە گرنگەكانی وەك دەستوور دەدەن و، رێگە نادەن نوێنەرەكانیان ئەو رۆڵەیان بۆ بگێڕن.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا و سه‌باره‌ت به‌ وورده‌كاری و گرنگی وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، پرۆفیسۆر نه‌جار ده‌ڵێت: ئەو بیروبۆچوونە وردانەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان توانی (نەخشە رێگەی دەستوور) روون بكاتەوە، هەنگاوی یەكەمی لە ئەندازەی دەستووری بۆ (دەستووری هەرێمی كوردستان) هەڵگرت، ئەمەش بەوە دەبێت هەرێم پشت بە خۆی ببەستێت لە داڕشتنی دەستوور و خستنەڕووی شێوە و وێنای ئەو هەرێمەی كە ئامانجیەتی ژیان تیایدا بەهایەكی بەرزی هەبێت.
بە گێڕانی ئەم رۆڵە گەوهەرییەی لەوانەیە بتوانین مەزندەی ئەوە بكەین كە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەمان رۆڵی فیلهلم هویكنز دەگێڕێت كە توانی رۆڵێكی دیار لە رەسمكردنی پێشەوەچوونی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا و دامەزراندنی دەستوور لە ساڵی 1946 بگێڕێت.

Top