59پەنجا ساڵ مێژوویی پرشنگداری پێشمەرگەیەك ..

59پەنجا ساڵ مێژوویی پرشنگداری پێشمەرگەیەك ..

20/5/1962 رۆژێكی پرشگدار و مێژووییە لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان كەتێیدا قوتابییەكی پەروەردەی رێبازی كوردایەتیی و بارزانیی چەكی شەڕەڤی كوردایەتیی كردە شان .سەرۆك مسعودبارزانی كە ، پێشمەرگەبوون ، گەورەترین شانازییە ، لە 20ی ئایاری 1962 لە گەلی بێخمە پەیوەندی بە بارەگایی مستەفا بارزانییەوە كرد و بوو بە پێشمەرگە ، بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی و تێكۆشان لە پێناو دۆزی ڕەوایی گەلەكەی كرد و لە ریزی شۆرشی مەزنی ئەیلوول دا دەست بە خەباتی رزگاریخوازی لە پێناو گەل ونیشتیمانەكەی كرد .
سەرۆك بارزانیی وەك پێشمەرگەیەكی فیداكار لە تەمەنێكی لاوێتی و 16 ساڵییدا ، بەهەست و شانازییەكی گەورە بە پێشمەرگەبوونی كە بەلایی بەرێزیانەوە گەورەتری شانازیی ژیان بوو ، هاتنە ریزەكانی پێشمەرگەی كوردستان. بە متمانەبەخۆبوون و بروایەكی پتەو كە لە سەرچاوەكەی و بناغەكەی هەڵقوڵاویی بنەماڵەیەكی كوردپەوەرە و شۆرشگێرە سەرچاوەی گرتووە ، بە هیوا و ئومێدێكی مەزن لە پێناو دۆزی رەوایی كورد و بنەمای پتەوی پێشمەرگەیایەتیی دەستم بەخەبات و بەرخۆدان لە پێناو ئازادی خاك و بەدەهێنانی مافەرەواكانی گەلی كوردو لە پێناو شكۆ و ئیرادەی میللەتی كورد كە دوژمنان بەردەوام هەوڵی سڕینەوەیان دەدات لە نێو سەنگەری پیرۆزی پێشمەرگەی سڵی نەكردەوە لە خەبات وفیداكاری.
لە قۆناغەسەختەكان و هەوراز و نشێوەكان و قۆناغە جیا جیاكانی خەباتی سەرۆك بارزانی ، بەردەوام لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانیدا ، هەر دەم بەرۆحییەتی پێشمەرگایەتی نەكۆڕ بووە و رٍووبەرووی سەختترین پیلانگێرییەكان و مەترسییەكانی سەر دۆزی رەوایی گەلەكەی بووەتەوە و هیچ كاتێك گەلەكۆمەكەییكان و رووداو و پێشهاتەكان كاریگەرییان لە سەر هەستی پێشمەرگەبوونی و خەبات و باوەری پتەوی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری نەبووە بەڵكو هەموو ئەو رووداوو وپێشهاتەكان باوەرو متمانەبەخۆبوونی بە دۆزی رەوایی گەلەكە و كوردایەتیی پتەوتر كردووە
سەرۆك بارزانیی ، ئەو پێشمەرگە ماندوونەناسەی گەل و نەتەوەتەكەمان بووە ، كە هەر لە زاخۆ و پێنجوێن ، گوند بە گوند و چیا بە چیا و دەشت بە دەست و دێهات بە دیهاتی كوردستان شان بە شانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نێو خۆشەویستی خاك وگەلەكەی تێكەڵ بە رۆح و خوێنی بووە و هەروەها لە ماوەی 59 ساڵ خەباتی بێ وچانی پێشمەرگایەتی ، سازشی لە بچووكترین دۆزی رەوایی كورد وكوردستان نەكردووە .
هەروەها دەستكەوتی رێكەوتتنامەی 11ی ئاداری 1970 و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، لە دەستكەوتە پڕ بایەخەكانی شۆڕشی ئەیلوول بوو، كە سەرۆك بارزانی وەك پێشمەرگە و شاندی دانوستانكار رۆڵێكی بەرچاوی تێدا هەبوو.سەرۆك بارزانی لەگەڵ كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازن، كە ئاكامەكانی ئەو شۆڕشە، راپەڕینە شكۆدارەكەی ئاداری 1991 و، دواتریش پێكهێنانی پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو. بەر لە رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆك بارزانی رۆڵێكی بەرچاوی لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا بینی و، دواتر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ و نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراقدا، بە هەوڵ و كۆششی سەرۆك بارزانی مافەكانی گەلی كوردستانی تێدا جێكرایەوە.ئینجا پێداگری و داكۆكییە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانیی وەك پێشمەرگەیەك لەرووی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ مافەدەستوورییەكان و ئینجا پێشڵیكارییەكانی دەسەڵاتدارانی عێراق بەرانبەر مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد .
دواتر هێرش و پەڵاماردانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بەرگری قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی و هاوشان مانەوەی لە نێو سەنگەرەكانی پارێزگاریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان ، ئەو مێژووە گەورە و پرشانازییەی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانییە . ئەگەر هەڵوەستە لە سەر گەورەترین شۆرشی دیموكراسی و سەربەخۆیخوازی كە ئەویش 25/9/2017 كە بە ریفراندۆمە مەزنەگەی گەلی كورد ناسراوە و سەرۆك بارزانیی ئاڵاهەڵگری بوو گەورەترین شانازیی مێژوویی بۆ كورد و كوردستان تۆمار كرد كە گەلی كوردی كردە خاوەن بەهێزترین بەڵگە نامە و تاپۆی ڕەش بۆ ئایندەیەكی نزیك لە بریاردان لە مافی چارەی خۆنووسین و ئینجا رووداوەكانی دوای ریفراندۆم كە بە پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر دژ بە هەرێمی كوردستان ناسراوە و بەرگریكردنی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتیی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی و پاراستنی شكۆ و ئیرادە و دەستكەوتەكان ، ئەو شانازیی و داستانە پر سەروەرییانەن كە لە ماوەی 59 ساڵ خەباتی پێشمەرگەبوونی سەرۆك بارزانیی لە نێو لاپەرە زێرینەكانی مێژوویی كورد وكوردستان تۆمار كراون بۆ هەمیشە.

Top