پێگەوكەسایەتی و هونەر مامەڵەكردنی نێچیرڤان بارزانی لە نێوخۆ، ناوچە ونێودەوڵەتیی..

پێگەوكەسایەتی و هونەر مامەڵەكردنی نێچیرڤان بارزانی لە نێوخۆ، ناوچە ونێودەوڵەتیی..

كوردستان كەوتۆتە، ناوچەیەكی ئاڵۆز و نێو چەقی مڵمڵانێیەكان ، بەدڵنییاییەوە ئەگەر خاوەن سیاسەت و دیپلۆماسییەكی ژیرانە و مامەڵەیەكی حەكیمانە نەبین ئەوا زۆر ئاستەم دەبێ‌ لە نێو هەموو ئەو كێشە كەڵەبووانە بتوانرێت گەلی كورد و خاكەكەی كە دەیان ساڵە دوور لە ویستی خۆی بە دەوڵەتێكی دروستكراو بە ناوی عێراق لە پیلانگێرییە و مەترسییەكان بپارێزێت و بەرگری لێبكات ، بۆیە، لەو ناوچە هەستیارەدا مامەڵەكردنی دروست و راگرتنی هاوسەنگی لە دیپلۆماسی و سیاسەت بە شێوەیەكی گونجاو و لە شوێنی خۆی ، هونەرێكی گەورەیە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و زاڵبوون بە سەر هەموو كێشەكانی دەوروبەردا .
چەند ساڵی رابردوو، رووداو و پێشهاتەكانی دەورەبەر و ناوچەكە و عێراق ، شەرٍی جیهانی تیرۆر، ئینجا گەلەكۆمەكی ئیقلیمی وبەتایبەت دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ هەوڵی گۆشەگیركردن و بچووكردنەوەی پێگەی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان ، سەڵمێنەری ئەو راستییەن كە كاركتەر و كەسایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی چ لەو كاتەی بەرپرسیاریەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و چ لە ئێستاشدا وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە چ هێزو توانایەكی دیپلۆماسی و سیاسی و هەوڵەكانی چرٍكردەوە بۆ تێكشكاندنی گەمارۆ و ئاستەنگەكان و گەڕاندنەوەی سەنگ و پێگە و پاراستنی دەسكەوتەكان.
رێزدار نێچیرڤان بارزانی ، نەك هەر لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و كوردستان بەڵكو لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش خاوەن سەنگ ومتمانەیە و بۆ زۆرێك لە پرسە هەستیارەكان و راوێژكردن بۆ لایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگەرێنەوە ، بۆ پرسە كوردستانییەكان لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان رۆڵی گرنگ و كاریگەری هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری و زاڵبوون بە سەر قەیران چ لە پرۆسەی ئاشتی باكوووری كوردستان، رۆژئاوای كوردستان و تێشكشكاندنی دەورپێچی سەر هەرێمی كوردستان و پاراستنی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان .
هەروەها لە سەر ئاستی نێوخۆیش، توانیوێتی وەك سیاسەتمەندارێكی بڵیمەت باڵانسی نێوخۆیی رابگرێت و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو پێشەوە بروات و پشتیوانی هەموو هەنگاوەكانی رێزدار مەسروور بارزانی و كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە بۆ زیاتر سەركەوتن و پێشكەوتنی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان لە ژێر رێنەماییەكانی رابەری كوردستان هێژا سەرۆك مسعود بارزانی بۆ پاراستنی شكۆ و ئیرادەی گەلی كورد .
لە ماوەی رابردوودشدا، كە ناوچەكەوعێراق رووبەرووی كێشەی گەورە بوونەتەوە، گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی و سەردان و بانگهێشتەكانی لە سەر ئاستی سەرۆكی وڵاتان و وەزیرانی دەرەوە ، لە پێناو چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدایە ، چاوەردان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردان و بانگهێشتی فەرمی لە سەر ئاستی بەرزیش بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان بەرێوە بچێت .
قۆناغی ئێستامان ، قۆناغی كوردایەتی و سازش نەكردن و داكۆكیكردنە لە سەر پرسە نیشتیمانیەكان و مافەرەواكانی گەل و وڵاتەكەمان كە زەریاییەك خوێنمان بۆ رێشتووە، سەردەمی سیاسەت و دیپلۆماسییەت و گەیاندنی پەیامی میللەتێكی ستەملێكراوە ، كە بارزانی پێشەنگ و ئاڵاهەڵگرە لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی و دەبێ‌ گشت هێزولایەنە سیاسیەكان پشتیوانی بن ، لە پێناو سەروەری گەل و پاراستنی دەستكەوتەكان ..

Top