ته‌نیا له 2رۆژدا دوو ته‌قینه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌فغانستان نزیكه‌ی 200 قوربانی لێ كه‌وته‌وه
گوڵان میدیا
چه‌ند كاژمێرێك پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ، ئاگربه‌س رابگه‌یه‌نیت، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو ،ته‌قینه‌وه‌كی دیكه له ویلایه‌تی زابل له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به كاروانێكی لۆریدا ته‌قێنرایه‌وه و له ئاكامدا زیاتر له 11 كه‌س كوژراو ، هه‌تا ئێستاش ژماره‌ی دروستی قوربانیانی دیكه رانه‌گه‌ینراوه.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی كچان له ده‌وربه‌ری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا و زیاتر له 50 كه‌س كوژران كه حه‌وتیان قوتابی كچ بوون ، زیاتر له 100 كه‌سیش بریندار بوون و ، حكومه‌تی كابول په‌نجه‌ی تاوانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دریژ كرد، ئه‌مه له‌كاتیكدا تا ئێستا هیچ ریكخراوێكی تیرۆریستی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
هه‌ڵكشانی كاره خۆكوژی تیرۆریسیته‌كان له ئه‌فغانستان دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له 1ی ئایاری رابردوو رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ ده‌ست ده‌كه‌ن به كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان و ئه‌م پرۆسه‌یه 11ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو كۆتایی دێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی جۆزیف بایدن ، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ته‌واوه‌تی له دانوستاندنه‌كان بۆ گه‌شتن به ریككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی و به‌رقرار بوونی ئاشتی له ئه‌فغانستان، كشانه‌وه و شه‌ڕی له دژی حكومه‌تی تاڵیبان راگه‌یانده‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تاڵیبان ، دوو سه‌ركرده‌ی ریكخراوی ئه‌لقاعیده‌ش له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئینی ئه‌مریكی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ئه‌فغانستان پارێزراون ، شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ر دژی ئه‌مریكا له وڵاتانی جیهانی ئیسلامی ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.