هەر دەرمانێک بە بێ کوالێتی کۆنتڕۆڵ هاتبێتە هەرێمی کوردستان، دەستی بەسەردا دەگیرێت

هەر دەرمانێک بە بێ کوالێتی کۆنتڕۆڵ هاتبێتە هەرێمی کوردستان، دەستی بەسەردا دەگیرێت
لە سەرەتای مانگی ئابدا تیمەکانی چاودێریی تەندروستی، تێکڕای ناوەند و کۆگاکانی دەرمان دەپشکنن و هەر دەرمانێک بەبێ کوالێتی کۆنتڕۆڵ هاتبێتە هەرێمی کوردستانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێم، د.ڕێکەوت حەمەڕەشید، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"وا بڕیارە لە 1/8 سەرجەم ئەو ناوەند و کۆگایەنەی دەرمان، بپشکنین و هەر دەرمانێک بەبێ کوالێتی کۆنتڕۆڵ و بێ ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی هاتبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.\""

د.رێکەوت ئەوەیشی گوت: \""ئەو هەڵمەتی پشکنینە لە پێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان و کۆنتڕۆڵکردن و بنەبڕکردنی ئەو دەرمانە خراپ و بەسەرچووانەیە کە دەهێنرێنە هەرێَمی کوردستانەوە.
"
Top