شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارێكی له خولێكی مه‌شكردن وڵاتی سه‌نگافوره ده‌كات
ئه‌و خوله به هاوكاری كۆلێژی خزمه‌تگووزاری شارستانی به هاوكاری سكولی نیشتیمانی به‌ریتانی ئه‌نجام ده‌درێت كه یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رپرسه پله باڵاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازكراوه، شیاوی باسه ئه‌و خوله به‌رده‌وامی ئه‌و به‌رنامه‌یه له باره‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ئه‌و به‌شداربووانه له كابینه‌ی پێنجه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرابوو.
خوله‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت تیایدا به‌شداربووان سه‌ردانی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دژه گه‌نده‌ڵی و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی په‌روه‌رده‌یی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌و وڵاته بكه‌ن كه له ماوه‌یه‌كی زۆر خێرادا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردوودا له وڵاتێكی كه‌مده‌رامه‌ته‌وه هه‌نگاوی هاوێشتووه بۆ وڵاتێكی پێكشه‌وتوو كه ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ئاستی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی وڵاتی سه‌نگافوره ده‌كه‌ن
شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌شداری ده‌كه‌ن له خولێكی مه‌شكردن له وڵاتی سه‌نگافوره، له باره‌ی شێوازی فه‌رمانڕه‌واییكردن و خزمه‌تگوزاری گشتی و كۆنتڕۆڵكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و سه‌رمایه‌ی مرۆیی له كه‌رتی گشتی و هه‌نگاونان به‌ره‌و حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی.
ئه‌و خوله به هاوكاری كۆلێژی خزمه‌تگووزاری شارستانی به هاوكاری سكولی نیشتیمانی به‌ریتانی ئه‌نجام ده‌درێت كه یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رپرسه پله باڵاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازكراوه، شیاوی باسه ئه‌و خوله به‌رده‌وامی ئه‌و به‌رنامه‌یه له باره‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ئه‌و به‌شداربووانه له كابینه‌ی پێنجه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرابوو.
خوله‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت تیایدا به‌شداربووان سه‌ردانی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دژه گه‌نده‌ڵی و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی په‌روه‌رده‌یی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌و وڵاته بكه‌ن كه له ماوه‌یه‌كی زۆر خێرادا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردوودا له وڵاتێكی كه‌مده‌رامه‌ته‌وه هه‌نگاوی هاوێشتووه بۆ وڵاتێكی پێكشه‌وتوو كه ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ئاستی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندس حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی وڵاتی سه‌نگافورایانكرد له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و بۆردی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌ووه پێشوازیان لێكرا، له دانیشتنێكدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی بۆردی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته باس له پێشكه‌وتنه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانیكردو ئینجا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس به ره‌وشی ئێستای كوردستان و قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی هه‌رێم كرا‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانی شانده‌كه‌شی روونكرده‌وه، هیواشی خواست سه‌نگافورا به‌ئه‌زموونی خۆیان بتوانن به‌شداربن له بونیادنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش كوردستان پێویستی به شاره‌زایانی ئه‌و وڵاته هه‌یه تا له‌رێگه‌ی سود وه‌رگرتنیان هه‌رێمی كوردستان پێشه‌وه‌به‌رن له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.