ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێى دیمه‌شق كه كوژرانى وه‌زیرى به‌رگرى و وه‌زیرى ناوخۆ و یاریده‌ده‌رى سوپا سالارى سوریاى لێكه‌وته‌وه، كاردانه‌وه‌ى جیاجیاى به‌دواى خۆیدا هێنا ، عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به ئاژانسى رۆیته‌رزى راگه‌یاند ئه‌وه قۆناغى كۆتاییه و رژێم له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا ده‌ڕووخێت و ئه‌مه خاڵى وه‌رچه‌رخانه له مێژووى سوریادا.
هاوكات ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ئۆپۆزسیۆن ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌وڵ بۆ روخانى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌دات و ئامانجى ئه‌وه بووه به كه‌مترین قوربانى بگاته ئه‌و قۆناغه، هه‌روه‌ها سه‌یدا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئاستى ئابورى وكارگێڕى وكۆمه‌ڵایه‌تى پلانى هه‌یه.