راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی
به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجام دراو ئه‌م ته‌وه‌رو بابه‌تانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: جموجۆڵی سه‌ربازی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقی له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان شاڵاوی ده‌ركردنی كورد له چه‌ند شوێنێكی پارێزگای دیاله‌و چه‌ند شوێنێكی تر‌و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی كه پێشووتر رژێمی به‌عس له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب هێنابوونی.
ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی فیدراڵ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخستوو جموجۆڵێكی به‌رچاوی له‌و ناوچانه ده‌ستپێكردووه هه‌ر له سنوری مه‌نده‌لیه‌و تا شه‌نگال له به‌هێزكردنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و هێنانی یه‌كه‌ی نوێ، كه ئه‌م پرۆسه‌یه دووره له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككـه‌وتنامه‌ی پێشوو كه له‌نێواندا هه‌بووه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش كۆبوونه‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات رێوشوێنی پێویست بگرنه پێش بۆ پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌و هاوكاری و پشتگیری بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره ره‌فتارانه دوورن له پره‌نسیپی شه‌راكه‌ت و دوور راگرتنی سوپا له كێشه‌و گرفته‌كانی ناوخۆیی كه به روونی له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئاماژه‌ی پێكراوه‌و ئه‌ركی سوپا پاراستنی سنوره‌كانه نه‌ك تێوه‌گلاندنی له كێشه ناوخۆیه‌كان.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆیی كوردستان و په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌كان و رێككـه‌وتنی ستراتیجی گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لی كرا‌و ته‌ئكید له‌یه‌ك ریزی ناوماڵی كوردستانی كرایه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی چ ئه‌وانه‌ی به‌شدار له حكومه‌ت یا ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن و ئه‌م ئه‌ركه ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی قۆناغه‌كه‌یه‌و پێكه‌وه بوون و ته‌بایی خواست و ویستی جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌و مایه‌ی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی كوردستانه له هه‌موو رووه‌كانه‌وه.
ته‌وه‌ری سێ یه‌م: بارودۆخی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی.
كۆبوونه‌وه‌كه بارودۆخی ئێستای عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاندو یه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌و ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌ی ئێستای حكومه‌تی فیدراڵ دووپات كرده‌وه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی دا پێكه‌وه به به‌رپرسیار ده‌زانن له دۆزینه‌وه‌ی ده‌ربازبوونی له‌م قه‌یرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی و دیموكراسیانه‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هه‌ر بۆیه‌ش كۆبوونه‌وه ته‌ئكیدی له پاراستنی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانماندا ده‌كاته‌وه.
لێره‌وه‌ش كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌هه‌موو پێكهاته جیاجیاكانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و به‌باش زانرا هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ده‌ستوورو رێككه‌وتنه‌كان بین رێگا نه‌درێ ئه‌و هه‌ڵه‌و زوڵم و زۆرانه‌ی له دانیشتووانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان دووباره ببێته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی هه‌ركه‌سێكه كه رێگا له دووباره بوونه‌وه‌و دروستبوونی گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كان بگرێ.
ئه‌مه‌و له‌كۆتایی دا كۆبوونه‌وه به پێویستی زانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌خه‌ڵكی كوردستان به‌ناوچه دابڕێندراوه‌كانیشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رده‌وام بێ له‌باشتركردنی باری ژیانی دانیشتووانی كوردستان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌و گرنگی ته‌واو به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان و بژێوی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌مده‌رامه‌تان به‌گشتی بدات، ئه‌مه‌و چه‌ند بابه‌تێكی نێوخۆیی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا هه‌روه‌ها بڕیاردرا ئه‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شانه به‌رده‌وام بن.
مه‌كته‌بی سیاسی مه‌كه‌تبی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
18/7/2012